خێزانێكی سێ كەسی لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی پەلەوەردا لە ناحیەی لەیلان لە رۆژههڵاتی كەركووك كوژران.
لە گوندی شۆرجەی شێخ رەحمان لە شارەدێی لەیلان لە رۆژههڵاتی كەركووك ، خێزانێكی سێ کەس کوژران، لەو بارهیهوه سهرچاوهیهك له بنکەی پۆلیسی لەیلان به كوردستان تیڤی راگەیاند: کاتژمێر 2ی شەوی رابردوو لە یەکێەک لە کێلگەی بەخێوکردنی پەلەوەر لە گوندەکە دوو پیاو و ئافرەتیەک كوژراون، کەوا خەڵکی شاری موسڵن وەک پاسەوان لەو کێڵگە کار دەکەن.
شایەت حاڵیەکیش بە ناو (س.ئە.ع) کەوا خەزمی کوژراوەکانە لە بنکەی پۆلیسی لەیلان خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و باسی لە چۆنێتی رووداوەکە کردووە وەک خۆشی راگەیاندووە کۆمەڵی چەکدار ھەڵیان کوتاوتە سەری و بە زۆر ناونیشانی خێزانەکەیان لێ وەرگرتووە بردویان بۆ کێڵگەکە لەوی چەکدارەکان سەرجەم خێزنەکەیان به گوله کوشتوە.
بنکەی پۆلیسی لەیلان و ھۆبەی نەھشتنی تاونەکانی کەرکووک لێکۆڵێنەوەیان لە رووداوەکە دەست پێ کردووە و تاکو ئێستا روون نییە کێشەکە تێرۆرستیە یاخود کۆمەڵایەتی بێت.
شایهنی باسه له دوای رووداوكانی 16ی ئۆكتۆبهری ساڵی 2017 كوشتنی هاووڵاتیان له ناوچه كوردستانیهكانی دهرهوهی ئیداری ههرێم زیادی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.