Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:56

کوێت بۆ ماوەی (40) رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لە وڵات راگەیاند

کوردستان TV
#21
100%

پاش ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە میری كوەیت كۆچی دوایی كرد، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە میری نوێی دیاریكرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  29ی ئەیلولی 2020 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوه‌یت كۆبووه‌ و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باحی وه‌ك میری نوێی كوه‌یت هه‌ڵبژارد و  بۆ ماوەی (40) رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لە وڵات راگەیاند.

شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح 1935/06/25 لەدایکبووە، کوڕی شەشەمی میری 10یەمی کوێتە.

هەر بەهۆی کۆچی دوایی میری کوەیت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ماوەی سێ رۆژ پشووی لە دامودەزگاکانی حکومەت وڵات راگه‌یاند.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ شێخ سوباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح میری دەوڵەتی کوەیت لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.