بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕی 20 ملیار دینار بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی جادەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان ( کەلار-سلێمانی ) خەرج دەکرێت.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جادە و ڕێگاوبانەکان ، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕی 20 ملیار دینار تەرخان کرا بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی جادەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان ( کەلار-سلێمانی ) کە ماوەیەک بوو وەستابوو. کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی دەڤەری گەرمیان و ئاسانکارییەکی زۆریش بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.