وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل/ نۆ گاردی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و تیمێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌و ووڵاته كۆبۆوه.
كۆلۆنێل/ نۆگاردی، به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند: به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ ئه‌ركی داهاتووی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان و راوێژكارانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ده‌بێت، روونیشی كرده‌وه كه پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رووی لۆجیستی و مه‌شق و راهێنانهكانهوه به‌رده‌وامی ده‌بێت، بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا، كه تا ئێستاش مه‌ترسیان ماوه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ستایشی هه‌ڵویستی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌كانی ووڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر جێگه‌ی بایه‌خی ئێمه‌یه و كاریگه‌ری گه‌وره‌تان هه‌بووه له پێشكه‌وتن و به‌رزركردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و رێكخستنه‌وه‌یان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، ئێمه وێڕای هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، پشتیوانیه دیبلۆماسیی و سیاسی و كاری نێوده‌وڵه‌تیتان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان به‌رزده‌نرخێنن و شانازی به‌دۆستایه‌تی و پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌كه‌ین.
له‌دیداری یه‌كه‌می نێوان وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی نوێی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم، تاوتوێی رووداوه‌كانی ئه‌م دوای هه‌رێم و عێراق كرا، جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رقه‌راربوونی ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.