سەرۆکی ئەمەریکا، حكوومەتی چینی بە هۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆیس كۆرۆنا تۆمەتبار كرد‌و گوتی: لەسەرەتاوە زانیارییەکانى شاردەوە، ڕێگەیدا بەجیهاندا بڵاوبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا، لە وتەیەكدا لەبەردەم كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هێرشی كرده سه‌ر چین و راگه‌یاند: ده‌بێت سزای چین بدرێت، چونكه چین بەرپرسیارە لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بەجیهاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لەسەرەتاوە زانیارییەکانى شاردەوە، ڕێگەیدا بەجیهاندا بڵاوببێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: ڤایرۆسە چینییەكە لەناو دەبەین و بەهۆی ئەو چارەسەرییانەشی كە دۆزیومانەتەوە، رێژەی مردن زۆر كەمبووەتەوە.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پێویست بووه بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردوومانه، له‌ئێستادا سێ جۆر ڤاكسینی كۆرۆنا له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه ئاماده‌كاری ته‌واوكراوه و به‌م نزیكانه‌ش به‌رده‌ست ده‌بێت.
سەبارەت بە ئێرانیش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا گوتی: ئێران یەکەم سپۆنسەری تیرۆرە لەجیهاندا و بەهیچ جۆرێک رێگەنادەین بەئارەزووی خۆی چەک بکڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.