Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:35

زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونه‌وه‌

کوردستان TV
#20
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌ دوێنێوه‌ 64 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2020/9/20 وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌ رایگه‌یاند: سێ هەزارو 438 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، چوار هەزارو 52 تووشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 64 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌شت هه‌زار و 555 كه‌س.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گه‌یشته‌ 319 هەزار و 53 كەس.

كۆی گشتی چاكبووانیش بۆ 253 هه‌زار و 591 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 79.5%ی كۆی تووشبووان.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.