Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:43

له‌ عێراق ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدان به‌ کۆرۆنا 7730 که‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
#20
100%



وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: 4243 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 68 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌‌ 9-9-2020  وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 4243 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه‌ لە (24) کاتژمێری رابردوودا 3669 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 75 تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌ 7732 كه‌س.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ده‌ڵێت: كۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 273821 كەس و 209993 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌. 
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.