له كاتی سه‌ردانی دووه‌می سه‌رۆكی فه‌رنسا ئیمانوێل ماكرون بۆ لوبنان، سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی عه‌ربی "فه‌یروز" كرد.
چه‌ندین گرته‌ی وێنه‌یی و ڤیدیۆیی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عربی و فرنسی ، ساتی سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌رنسا بۆ ماڵی هونه‌رمه‌ند" فه‌یروز" بڵاوكراییه‌وه، لهوسهردانه سه‌رۆكی فه‌رنسا گه‌ورترین مه‌دالیای وڵاتی فه‌رنسای پێشكه‌ش به‌و هونه‌رمه‌نده كرد كه مه‌دالیای جۆقه‌ی شه‌ره‌فی فه‌رنسی بوو .
شایانی باسه له كاتی گه‌یشتنی سه‌رۆكی فه‌رنسا ئیمانوێل ماكرون بۆفرۆكخانه، راسته‌وخۆ سه‌ردانی ماڵی هونه‌رمه‌ندی "فه‌یروز" كرد ،جه‌ماوه‌رێكی زۆر له پێش ماڵی هونه‌رمه‌ند "فه‌یروز" وه‌ستابوون ،كاتی ماكرۆن له ماڵه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند هاته‌وه ده‌ره‌وه گوتی" فه‌یروز، واته خۆشه‌ویستی ، ئه‌و ژیانه ، هێمای لوبنانه".
ئه‌و مه‌دالیایه كه به‌خشرایه فه‌یروز به‌رزترین مه‌دالیای فه‌رمی وڵاتی كۆماری فه‌رنسا یه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ناپلیۆن بوناربرت له ساڵی 1802 ده‌گه‌رێته‌وه.
هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌دا هونه‌رمه‌ند "فیروز" تابلۆیه‌كی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی فه‌رنسا كرد، سه‌ردانه‌كه كاتژمێرێك و 20 خووله‌كی خایاند.
ژێده‌ر : مصراوی
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.