چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر،هه‌واڵی تووش بوونی گۆرانی بێژی مللی خدر خۆشناو، تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه بڵاو كرده‌وه،ماوه‌ی 14 رۆژ له ژێر چاودێری پزیشكی دابوو به داخه‌وه ،ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه 27-8-2020 كۆچی دواییكرد.
له‌م بارییه‌وه لقی هـەولێری سـەندیکای هونەرمەندانی کـوردستان رایگه‌یاند" پرسـەو سـەرەخۆشی خۆمـان ڕادەگـەیەنین بـە هـۆی کـۆچی دواییکردنی هونەرمـەنـد " خدر خۆشناو " جێگەی بە هەشتبێت و خودای دلۆڤان سەبووری خانەوادەکەیان و هەموو لایەک بدات ، اناللە وانا الیە را‌جعون ".
هونەرمەند خدر خۆشناو ، خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری كوردی خه‌ڵكی هه‌ولێره، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، هه‌روه‌ها چه‌ندین سروودیشیه به‌تایبه‌تی ، بۆ پشتگیریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
خوا لێ خۆش بێت خدر خۆشناو لە 14 ی ئەم مانگە توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێت و ڕەوانەى نەخۆشخانە دەکرێت دواى مانەوەى زیاتر لە دوو هەفتە ئەمڕۆ بەو ڤایرۆسە گیان لە دەست دەدات , خدر خۆشناو خاوەنى چەندین گۆرانى و سرودی نیشتیمانی بوو لە نێو خەڵکی دا ڕێز خۆشەویستى تایبەتى هەبو هاو کات ساڵانێکیشە وەک پێشمەرگەش خزمەت دەکات , شایانى باسە هونەرمەندی کۆچ کرد‌و خدر خۆشناو لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە ساڵی 1978 دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە. ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بوو. خدر خۆشناو خێزاندار بوو، باوکی پێنج کچ و سێ کوڕ بوو.
هه‌ر ئه‌مرۆ به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵی له هونه‌رمه‌ندان و خزم و دۆستانی ته‌رمی هونه‌رمه‌ند خدر خۆشناو له گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌د به خاك سپێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.