بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، رایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی جارێکی تر لە هەڵکشاندایە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری تەندروستی جیهانی لەعێراق لەدیوانی پارێزگای سلێمانی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا راگەیاند: جارێکی تر شەپۆڵێكی نوێی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی له ههڵكشاندایه، ئێستا شەپۆلەكە هاتووە و نەخۆشخانەكان خەریكە پر دەبن، ئاماژهی بهوهشكرد؛ ناوشار باشترە، بەڵام دەرەوەی شار زۆرترە.
و ئامادەكاری تەندروستی سلێمانی، هەورامی ئاماژەی بەوەكرد، كە ئێستا شەپۆلەكە هاتووە و نەخۆشخانەكان خەریكە پر دەبن، ناوشار باشترە، بەڵام دەرەوەی شار زۆرترە.
د. سەباح نەسرەددین سەبارەت بە ئەگەری هەڵکشانێکی تری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وەرزی پاییزدا، گوتی: بۆ وهرزی پاییز نهخۆشخانهیهكی تری تایبهت به كۆرۆنا دهكهینهوه.
د. سەباح هەورامی گوتیشی: لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی پەیوەندی باشیان هەیە و ڕاوێژیان پێدەكەین، ئەوانیش بارودۆخی شاری سلێمانی یان تاوتوێكردووه، و لە كارەكان رازین.
لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گوتی: نازانن تا ساڵی نوێی خوێندن دۆخەكە چۆن دەبێت، ئەگەر ئاسایی بوو، ئەوا خوێندنیش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر دۆخەكە خراپتر بێت ئەوە شتێكی ترە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.