Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 12:37

ئه‌ردۆغان : چاو نابڕینه‌ خاکی که‌س

کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا ،له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ رێوره‌سمی به‌رز ڕاگرتنی ٩٤٩هه‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی ماڵازگیرت كه‌ له‌ پاركی نیشتمانیی ماڵازگیرت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.

له‌ گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: 'ئێمه‌ وه‌ك چۆن چاو نابڕینه‌ خاك، سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س، هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌ین چاوببڕدرێته‌ ئه‌وانی خۆشمان.

گوتیشی: بانگێشتی موخاته‌به‌كانمان ده‌كه‌ین كه‌ خۆیان چاك بكه‌ن، خۆیان له‌و هه‌ڵانه‌ به‌دووربگرن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونیان.

ئه‌ردۆغان هۆشداریدا به‌وانه‌ی بیانه‌وێت ئارامگریی و توانای توركیا تاقی بكه‌نه‌وه‌ و، رایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت هه‌موو كه‌سێك بزانێت كه‌ ئیدی توركیا وڵاتێك نییه‌ ئارامگریی، پێداگریی، توانا و بوێریی تاقی بكرێته‌وه‌.

گوتیشی: توركیا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئیجه‌ و ده‌ریای ره‌شیش مافی خۆی وه‌رده‌گرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان هۆشداری توندی دا له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی پیلان دژ به‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌گێڕن و، رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی كه‌ هێشتا له‌ ئاره‌زووی ئه‌وه‌دان ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر توركیا بكه‌ن، ناتوانن ئه‌و هه‌له‌یان ده‌ست بكه‌وێت‌ بۆی ده‌گه‌ڕێن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.