لە سەربڕیاری قائیمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، ئەمشەو رێکەوتی 25-8-2020 بەسەرپەرشتی بەڕێزیان، بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی، ھێزی زێرڤانی وئەندازەی پارکەکان، لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا هەڵسان بە چۆڵكردنی چواردەوری پارکەکانی شانەدەر ـ ١و٢ پارکی شەھید سامی عبدالرحمن و پارکی ئەڤین (١ـ٢ـ٣) پارکی کانیاو ئەو شوێن و شەقامە گشتیانەی، كە بەشێك لە هاووڵاتیان ئەم شوێن و شەقامه گشتیانەیان بۆ مەیخواردنەوە و کێشانی نێرگەلە بەكار دەهێنا و خەڵكیان بێزار دەكرد، دەست بەسەر سەرجەم نێرگەلە و کەل وپەل و خواردنەوە کحولیەکانیش داگیرا ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر.
راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر
2020.8.25
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.