ئەمریكا بەپاڵپشتیكردنی پرۆژەیەكی نوێی وەبەرهێنانی وزەی سعودیە و عێراق، بەغدا لەكڕینی كارەبا لەئێران دووردەخاتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە، ئەمریكا بەدوای ئەوەدایە عێراق لەگەڵ دراوسێكانی لە ئەنجوومهنی هاریكاری كەنداو بۆ وەبەرهێنانی وزە یەكبخات، بەپێی رۆژنامەكە، ئیدارەی دۆناڵد ترهمپ سەرۆكی ئەمریكا، داوای لە بەغدا كردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەشداری پرۆژەی گرێدانی تۆڕی كارەبا بكات و ئەوەش هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی پشت بەستنی بەغدا بە وزەی ئێرانی.
پێشتر ئەمریكا مۆڵەتێكی بەعێراق داوە لە سزاكانی سەر هاوردەكردنی وزەی ئێران ببەخشرێت، بەڵام بەم هەنگاوەی دەیەوێت ئەو بەخشینەش كۆتایی بێت و عێراق ببەستێتەوە بەوزەی كەنداوی عەرەبی.
ئەمە لەكاتێكدایە، عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوە بەرەو پێشەوە دەچێت و بەم نزیكانە گرێبەست لەگەڵ سعودیە بۆ كڕینی كارەبا دەكەن.
هەروەها راشیگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە تۆڕی كارەبا لە عێراق ببەسترێتەوە بە تۆڕەكانی سعودیە و كوێتەوە.
لەلایەكی دیكهوه گوتەبێژی وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، ئەو ڕێككەوتنە بەرەو تەواوبوون دەچێت كە تۆڕی كارەبا لە نێوان عێراق و سعودیە دروست دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.