رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەمرۆوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی رووسیا دەستپێدەکەن، سەبارەت بە ڤاکسینی (سپوتنیک – ڤی) دژ بە کۆرۆنا.
ئەمرۆ دووشەممە 2020-8-24 سۆمەییە سوامیناتان پسپۆڕی باڵای رێکخراوی تەندروستی جیهانی له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: گفتوگۆکان سەبارەت بە ڤاکسینی سپوتنیک-ڤی رووسی لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە کە لە قۆناغە جیاجیاکانی راقیکردنەوەی ڤاکسینەکەدا بەدەستیان هێناوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی گفتوگۆکانی لەگەڵ رووسیا دەستپێکردوە بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسینی (سپوتنیک – ڤی) دژ بە کۆرۆنا.
پسپۆڕی باڵای رێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتیشی: دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی رووسیا دەبێتە گرنگترین تاقیکردنەوە سەبارەت بە هەوڵوەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا.
سوامیناتان ئاماژەی بەوەکرد، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەم بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری ڤاکسینەکە لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.