بریاره سبهی یەكشەممە گەشتێكی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئهنجامبدرێت.
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراق رایگهیاند: بریاره سبهی یەكشەممە گەشتێكی ئاسمانی لە توركیاوه بۆ بهغدا ئهنجامبدرێت، ئهو گهشتهش کە تایبەتە بەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لەتورکیا گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە خاکی عێراق.
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراق دهشڵێت: پێویسته ئەو كەسەی دەیەوێت بگەڕێتەوە لە ئیستەنبوڵ سەردان یان پەیوەندی بە نووسینگەی هێڵی ئاسمانیی عیراقییەوە بكات و كۆپییەكی پاسپۆرت لەگەڵ تكتی گەڕانەوەی پێبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.