وەزیری تەندروستی رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕێک پارەی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان تەرخانکردووە، لە رۆژی یەک شەممە بەسەر ئەو پزیشک و کارمەندانەدا دابەشدەکرێت.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومهتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێشتا هەرێمی كوردستان لەقۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایەو ژمارەكانیش لەهەڵكشانێكی بەرزدایە.
وەزیری تەندروستی هەرێم راشیگەیاند: بڕێك پارە وەك هاندان بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی و ستافەكانی ناو نەخۆشخانەكانی تەرخانكراوەو بڕیارە لە یەكشەمەی داهاتووەوە بەبڕی جیاواز بەسەریاندا دابەشبكرێت.
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند: لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تائێستا 264359 هەزار پشكنینی كۆرۆنا كراوەو بەپێی ئەنجامەكانیش لەسەرەتاوە تائێستا زیاتر لە 23204 هەزار تووشبووی كۆرۆنان و 849 تووشبووش گیانیان لەدەستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.