ئیمانوێل ماكڕۆن،سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سیاسه‌تی پاوانخوازی به‌تێكه‌ڵكردنی قه‌ومییه‌ت و ئیسلامی په‌یڕه‌و ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا یه‌ك ناگرێته‌وه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ تێكدانی ئارامی ئه‌وروپا.
ماكرۆن له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری باری ماتش كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتی: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وروپا رووبه‌روو رێگری له‌م كارنهدا بكه‌ن ئه‌گه‌ر خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن.
هه‌روه‌ها گوتی: من له‌گه‌ڵ گرژبوونی دۆخه‌كه‌دا نیم و باوه‌ڕیشم به دیبلوماسییهتی لاواز نییه و ئاماژه- شمان بۆ هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپا ناردووه.
شایانی باسه له‌م مانگانه‌ی دواییدا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئه‌وروپا گرژی تێكه‌وتووه‌و ئه‌نقه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست مامه‌ڵه‌ی كردووه كه زۆربه‌ی وڵاتانی تووڕه كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.