هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ڕایگەیاند: هێزەکانیان هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان لە گردی چوارچەلا لە باکووری پارێزگای دهۆک خستووەتە خوارەوە.
به گوێری ههواڵێكی ستێرتیڤی سهر به گهریلاكانی پهكهكه، دوێنێ هێزەکانی هەپەگە لە ڕۆژی 16ی ئهم مانگه، کاتژمێر 10:00 لە ناوچەی چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس لە دژی ژمارەیەک هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکیی سوپای تورکیا کە لە گردی چوارچەلاوە دەگەڕانەوە، چالاکییان ئەنجامدا و گورز لە یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان وەشێنراوه.
دهشڵێت: بەپێی زانیارییەکانی هەپەگە، ئەو هەلیکۆپتەرەی گورزی بەرکەوتووە، نەیتوانیوە دوور بکەوێتەوە و کەوتووەتە خوارەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە گەریلاکانی هەپەگە هەلکۆپتەرێکی دیکەی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج، بەڵام نەکەوتووەتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.