Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 21:34

تورکیا زیانی لە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی هەرێمی کوردستان داوە

بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکانە
زۆرترین گەشتیار دەچنە تورکیا
کوردستان TV
#8
100%

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتان  لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان پێکردەووە سەرباری گرتنەبەری ڕێکاری توندی تەندروستی کە سەرەکیترینیان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەگەڵ چواردە ڕۆژ خۆ کەرەنتین کردن دوای گەڕانەوە لە گەشت.

 لەگەڵ بڕیاری دەستپێکردنی گەشتەکان خەڵکێکی زۆر تکتیان بڕی بەتایبەت بۆ وڵاتی تورکیا بەڵام دوای ڕۆژێک لە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تورکیا گەشتە ئاسمانی و زەمینییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێڕاق تاوەکو مانگێکی دیکە هەڵپەسارد.

ئەم هەڵپەساردنەی گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا زیانی زۆری بە کۆمپانیاکانی فرۆشی تکت و فڕۆکەوانی گەیاند.

لاوەند مەموندی، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بڕیارەکەی تورکیا بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستی عێڕاق و هەرێمی کوردستانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام زیانێکی زۆری لە کۆمپانیاکان داوە چونکە هەمووان خۆیان ئامادەکردبوو هیچ نەبێت ئەم سێ مانگەی ماوە کەمێک قەرەبووی زیانی مانگەکانی ڕابردوو بکەنەوە.

لەبارەی زیانەکان و ڕێژەی گەشتیار مەموندی، دەشڵێت:" ساڵانە لەم وەرزەدا لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 600 گەشتیار سەردانی تورکیا دەکەن هەر کۆمپانیایەک ڕۆژانە زیاتر لە 6 هەزار دۆلاری لەدەستداوە .

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ساڵی 2018 لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی 861 هەزار و 799 کەس گەشتیان کردووە، لەوڕێژەیەش زیاتر لەسەدا 45% گەشتەکان بۆ وڵاتی تورکیا بووە.

 
دەزگای ئاماری توركیا بڵاویكردەووەتەوە كە بە بەراورد بە ساڵی 2018، لە چارەگی یەكەمی ساڵی ڕابردوو رێژەی گەشتیار لە توركیا 9٪ كەمیكردووە، چونكە لەساڵی 2018 كانوونی دووەم، شوبات و ئاداردا 14 ملیۆن و 94 هەزار گەشتیار روویان لە توركیا كردبوو.


ئامادەکردن و داڕشتنەوەی - سیامەند کەریم

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.