Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 21:50

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

بۆجاری یەکەمە نرخی زێڕ بەم شێوەیە بەرز دەبێتەوە
نرخی زێڕ
کوردستان TV
#8
100%

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان پێوانەی شکاند و ڕووی لە بەرزبوونەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کرد.

ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 کە زۆرترین خواستی لەسەرە بە 354 هەزار دینار دەفرۆشرێت ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو بە 345 هەزار دینار بوو، مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 404 هەزار دینارە بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 9 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، زێڕی عەیار 18 مسقاڵی بە 303 هەزار دینارە هەفتەی ڕابردوو بە 295 هەزار دینار دەفرۆشرا.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەهۆی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنایە کە سەرجەم سێکتەرە بازرگانییەکانی سستکردووە ئەمەش وایکردووە سەرمایەداران و بازرگانان بازرگانی زیاتر بە زێڕ بکەن هەر ئەمەشە وایکردووە خواستی زۆر لەسەر زێڕ هەبێت و نرخی بەرەو بەرزبوونەوە بڕوات.

جێگەی ئاماژەیە بۆ یەكەم جارە ئۆنسەی زێڕ دوو هەزار و بیست دۆلاری تێپەڕاند و بە دوو هەزار و 30 دۆلار دەفرۆشرێت كە هاوتایە لەگەڵ ژمارەی ساڵەكە و لەوەتەی كانزای زێڕ هەیە، بەو نرخە بەرزە نەفرۆشراوە.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.