وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی بەرزبووەتەوە، ئەوە سەرەڕای كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت لەماوەی مانگی رابردوو. بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق لەمانگی رابردوو لەعێراقەوە هه‌شتا و پێنج ملیۆن و شه‌شسه‌د و شێست و سێ هەزار و دووسه‌د و نه‌وه‌د بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە. هەر بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت داهاتی ئەو رێژە نەوتە گەیشتووەتە سێ ملیار و چوارسه‌د و هه‌شتا و حه‌وت ملیۆن و سه‌د و سی و نۆ هەزار دۆلاری ئەمریكی. ئەمە لەكاتێكدایە داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی پێشتر تەنیا دوو ملیار و هه‌شتسه‌د و شازده دۆلاری ئەمریكی بووە، بەوەش لەمانگی رابردوو داهاتی نەوتی عێراق زیادیكردووە. وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە لەمانگی رابردوو هەر بەرمیلێك نەوتی بەنرخی چل دۆلار و حه‌فتسه‌د و هه‌شت سه‌نت فرۆشتووە.
داهاتی نەوتی عێراق بەرز دەبێتەوە
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌مبووه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.