بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا وا بڕیارە دوای جەژنی قوربان شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن.
مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بڕیارە دوای جەژن شاندی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەداراییەکان سەردانی بەغدا بکەن.
نەجار، ڕاشیگەیاند:" لێکنزیکبوونەوەی باش هەیە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کێشە داراییەکانی نێوان هەردوولا بۆیە چوونی شاندی هەرێم ئەمجارە بێ دەستکەوت نابێت.
سەبارەت بە داواکاری و داخوازییەکانی هەردوولا، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا:" ئێمە وەک هەرێمی کوردستان داوای شایستەداراییەکانمان کردووە کە مافی مووچەخۆرانە دڵنیام کە لێکنزیکبوونەوە و لێک تێگەیشتنی باش هەیە بۆیە ڕێککەوتن دەکرێت لەنێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.