Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:18

لە ڕۆژانی جەژن له‌ سلێمانی سەردانکردن و تێکەڵاوبوون قەدەغەیه‌

قوربانیكردن دەبێت لە قەسابخانەكاندا بكرێن
کوردستان TV
100%


لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند: پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆچارەسەركردن و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزیی، كە ئەمانە دەبنە زامنی ئەوەی دۆخی تەندروستی پارێزگاكەمان لەدوای (١٥/ ٨/ ٢٠٢٠)وە بەرەو قۆناغێكی زۆرباشتر بڕوات.

دەقی راگەیاندراوەكە:

بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی

بابەت/ گشتاندن

ئەمڕۆ (٢٧/ ٧/ ٢٠٢٠)، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی ئارامی شاری سلێمانی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٤)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆو ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ڕۆژی (٢١/ ٧/ ٢٠٢٠)و بەكۆی دەنگی ئامادەبووان، بڕیاردرا:

1- جەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی بەیانی ژمارە (٤٤)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بە هەموو بڕگەو خاڵەكانیەوە.

2- جەختكردنەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هاووڵاتیان لەسەر خۆپارێزیی و خۆچارەسەركردن و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزیی، كە ئەمانە دەبنە زامنی ئەوەی دۆخی تەندروستی پارێزگاكەمان لەدوای (١٥/ ٨/ ٢٠٢٠)وە بەرەو قۆناغێكی زۆرباشتر بڕوات.

3- لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، سەردانكردن و تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتن و كۆبوونەوەو قەرەباڵغی قەدەغەن.

- چوونە سەرقەبران و پرسەدانان و نۆجەژن قەدەغەیە.

- هەموو ئاهەنگ و بۆنەو یادێكی خۆشیی و ناخۆشیی كە تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتن دروست بكات قەدەغەیە.

- قوربانیكردن دەبێت لە قەسابخانەكاندا بكرێن و بۆ ئەم مەبەستە قەسابخانەكان لە ڕۆژانی جەژندا لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانیدا بە مەرجە تەندروستیەكان كراوە دەبن.

- قوربانیكردن لە شەقام و كۆڵان و گەڕەك و شوێنە گشتییەكاندا بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

4- بەڕێزان زانایانی ئاینی ئیسلام و بانگبێژی مزگەوتەكان لەكاتی بانگی نوێژەكاندا لە بڵندگۆی مزگەوتەكانەوە داوای پابەندیی و خۆپارێزیی تەندروستیی لە هاووڵاتیان دەكەن.

5- هاتنی گەشتیار بۆ سنوری كارگێڕی پارێزگای سلێمانی لە پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە قەدەغەیە.

6- سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانیی بەپێی یاساو ڕێنماییەكان ڕێكاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچی و لادان و زیادەڕەوییەك دەگرنەبەرو ئەركی هەموو هاووڵاتیان و دامودەزگا حكومییەكان و دامەزراوە دادوەرییەكان و كەرتی تایبەتە هاوكارو هەماهەنگیان بن.

7- لیژنەی تایبەت بە بەدواداچوون و چاودێریكردن و لێپرسینەوە لەسەر ئاستی یەكە كارگێڕییەكان پێكدەهێنرێت بۆ چاودێریكردنی ئاستی پابەندبوونی فەرمانگا دەوڵەتییەكان بە بڕیارو ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستییەكانەوەو سەرپێچیكارو كەمتەرخەم ڕووبەڕووی ڕێكاری كارگێڕی و یاسایی دەكرێتەوە.

8- دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ دەركردنی هەر ڕێكارو ڕێنماییەكی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو بەڕێوەبردنی شیاوانەی جەژنی قوربانی پیرۆز.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی

سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٢٧/ ٧/ ٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.