دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق داوا دەكات گەشتیاران پێش 48 كاتژمێر پێش گەشتكردنیان، پشكنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.
لەڕاگەیەندراوێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقدا هاتووه، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، لە 23ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەستیان پێكردووه، لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی تەندروستی.
ئاماژه بهوهكراوه، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی داوایكردووە بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێش 48 كاتژمێری لە گەشتكردن و لە ڕێی ئامێری (پی سی ئاڕ)ەوە، پشكنین بۆ گەشتیاران ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.