یاریدەدەری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری زانستی و تەكنەلۆجیا رایگەیاند: بۆیەكەم جار كۆماری ئیسلامی ئێران ڤاكسینی تایبەت بە ئەنفلەوەنزا و پەتای سەرما بەرهەمهێنراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە سورنا ستاریی، یاریدەدەری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری زانستی و تەكنەلۆجیا، لە میانی سەردانێكی بۆ شاری ئەسفەهان ڕایگەیاندووە لە داهاتویەكی زۆر نزیكدا ڤاكسینی تایبەت بە ئەنفلەوەنزا لە وڵاتەكەدا بەرهەمدەهێندێت و ئەوەش بۆ یەكەمینجارە روودەدات.
سەبارەت به بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناش، ستاریی دهڵێت: بەڕێوەبەرایەتی زانستی و تەكنەلۆجی لە سەرۆكایەتی كۆماری ئێران، لەئێستادا گرێبەستی لەگەڵ 6 كۆمپانیا و ناوەندی توێژینەوە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا واژۆ كردووە.
ئاماژهی بهوهشكرد دوو كۆمپانیاش لەو گرووپە چالاكی هیوابەخشییان بەدیهێناوە، بۆیە هیواخوازین لە داهاتوویەكی نزیكدا دەستكەوتەكانیان ببینین.
راشیگهیاندووه، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵی ئێرانییدا، بەرهەمھێنانی سێ ڤاكسینی دیكە لەلایەن خۆیەوە ئاشكرادەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.