تابلۆی "مۆنالیزا" یه‌كێكه له به‌ناوبنگترین كاره‌هونه‌رییه‌كان ،له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه كه هونه‌رمه‌ندی مه‌زن (لیوناردۆ داڤینچی) ئه‌م تابلۆیه‌ی كێشاوه، له‌هه‌مان كاتدا، یه‌كێكه له هێماكانی سه‌رده‌می رێنسانس، داڤینچی هونه‌ر و زانستی له‌یه‌ك جیانه‌كردۆته‌وه ،به‌ڵكو باوه‌ری وابووه كه خوێندنی له‌بواری زانستی وای لێكردوه ببێت به هونه‌رمه‌ند.
داڤینچی له ساڵێ 1452له‌نزیك ناوچه‌ی ڤینیشی ئیتاڵیا له‌دایك بووه نازناوی داڤینچی هه‌ر ئه‌و ناوچه‌شی پێ به‌خشراوه،به‌هره‌ی هونه‌ری هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مناڵی لێده‌ركه‌وتووه،له ته‌مه‌نی چوار ساڵان له شاری فلۆرێنسای وانه‌ی هونه‌ری له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (ئه‌ندریا دیل ڤیروشیۆ) له بواره‌كانی پیشه‌سازی ، دارتاشی ، هونه‌ری پێست ، وێنه ، په‌یكه‌رتاشی وه‌رگرتووه له ساڵی 1466دا و ته‌مه‌نی 14ساڵی، لێوناردۆ ئه‌بێته به‌رده‌ستی یه‌كه‌ك له گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و ڕۆژگاره به ناوی ئاندرا دی كیۆن (Andrea di Cione) ناسراو به وێرۆچۆ (Verrocchio). كارفێرگهی وێرۆچۆ سه‌نته‌ری ئه‌ده‌ب و ھونه‌ری شاری فلۆرێنسا بوو و ئه‌وه زانیاری زۆری خسته به‌رده‌ست لێوناردۆی لاو. ئه‌و وێنه‌كێشه به‌ناوبانگانه‌ی دیوه كه‌له كارفێرگهكهدا به‌شدار بوون یا له‌وێ به‌رده‌ست بوون Ghirlandaio، Perugino، Botticellim و Lorenzo di Credi بوون. له‌وێدا لێوناردۆ له‌گه‌ڵ لێگهیشتوویانی زۆر ئاشنا بوو و گه‌لێ شاره‌زایی ته‌كنیكی كه‌وتنه به‌رچاوی و واده‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌وانه‌ی دۆزیه‌وه؛ له‌وانه : زانستی كیمیا، زانستی ده‌رھێنانی و كار به ئاسن، گه‌چ گرتنه‌وه، كاركردن به چه‌رم و دارتاشین بوون و ده‌گه‌ڵ ھه‌موو ئه‌مانه كه تێیدا بووه شاره‌زا، خۆی وه‌ك نیگاركێش و په‌یكه‌رتاش ناوبانگی بوو . داڤینشی زیاتر له هونه‌ره‌كه‌ی، وه‌ك بیناسازێك و ئه‌ندازیارێك ده‌بینرا. ژماره‌یه‌كی زۆر تابلۆ و نه‌خشه و ده‌ستنوسی بۆ جێهێشتین وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین داهێنانی كردووه كه زۆر پێش كاتی خۆیان كه‌وتبوون له ته‌مه‌نی بیست ساڵی ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی (قدیس لۆك) له فلورنسا وهرشێیهكی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت.
له شاره‌كانی وه‌ك له‌نده‌ن، پاریس، تۆرینۆ، میلانۆ و مه‌درید، نزیكه‌ی 7 هه‌زار ده‌ستنووس و سكێچ نمایش ده‌كرێن كه سه‌ركێشی زانستی و فه‌لسه‌فی داڤینشیمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن.
نهێنی تابلۆی مۆنالیزا
داڤینچی له ساڵی 1503 ی زایندا وێنه‌كێشانی تابلۆكه‌ی ده‌ستپێكردوه و ساڵی 1510 دا ته‌واوی كردووه ، به‌رزی تابلۆكه نزیكه‌ی 77 سانتیمه‌تر و پانیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 53 سانتیمه‌تره ، به تابلۆیه‌كی بچوك داده‌نرێت له‌چاو تابلۆكانی تری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا گرنگترین شت كه تابلۆی مۆنالیزا له‌وانه‌ی تر جیاده‌كاته‌وه زه‌رده‌خه‌نه شاراوه‌كه‌یه‌تی كه روخساری مۆنالیزای جوان كردووه ، شوێنی ئێستای تابلۆیه‌كه له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ره له پاریس-ی پایته‌خی فه‌ره‌نسا .
تا ئیستا زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی مۆنالیزا به ئاڵۆزی ماوه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌و ئاڵۆزییشه ،وای كردوه تابلۆیه‌كه به ناوبانگ بێت و به درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك جێگه‌ی مشت‌ومڕ بووه، نازانرێت ئه‌و زدهخهنه گوزراشت له خۆشی ده‌كات ، یان نا خۆشی.
تائێستا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و راڤه‌ی بۆكراوه به‌ڵام هیچ كه‌سێك نه‌گه‌یشتۆته شیكردنه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و تابلۆیه كاراوه، ئه‌م تابلۆیه لای زۆربه‌ی خه‌ڵك وا دیاره ئه‌و خانمه زه‌رده‌خه‌نه‌ی كردووه، به‌ڵام كاتێك زۆر لێی وورد دهبینهوهتابلۆیهكه خه‌مباره دیاره..
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه به به‌كارهێنانی وێنه‌یه‌كی ڕه‌ش و سپی ئه‌و تابلۆیه هه‌ندێك یارییان بهگۆشهكانی ده‌می مۆنالیزاوه كردووه به‌جووڵاندنی ده‌می بۆ سه‌ره‌وه و بۆ خواره‌وه، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی 8 گۆردراو له وێنه‌كه‌دا كه چوارییان په‌راوێزییه و تێیدا مۆنالیزا به‌شێوه‌یه‌كی پله پله دڵخۆشه و 4 ی دیكه‌شیان وا ده‌رده‌كه‌وێت خه‌مباره.
هه‌ندێك له شیكه‌ره‌وانی تابلۆی مۆنالیزا له (97%) تابلۆیه‌كه زردهخهنهكه به دڵخۆش وه‌سفی ده‌بینین.
شایانی باسه ساڵی 1911گه‌نجێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ره‌نسی كه ناوی “بیرۆجی” یه توانی تابلۆكه بدزێت ، ئه‌مه‌ش له كاتی چاككردن و گۆرینی تابلۆكان دا ، بۆماوه‌ی دووساڵ شاردوێتیهوهو دواتر فرۆشتویه‌تی به هونه‌رمه‌ندیكی ئیتاڵی كه ناوی ” ئه‌لفرێدۆ جیری”یه.
گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند (لیوناردۆ داڤینچی):
- تابلۆی كۆتا ئێواره خوان : له ساڵی 1498 وێنه‌ی كێشاوه ، به بۆنه‌ی جه‌ژن.
- تابلۆی جینفیرا دی بینتشی : تابلۆیه‌كی زه‌یتییه دوو ساڵ خه‌ریكی بووه تا ته‌واوای كردوه.
- تابلۆی خاتوو له‌گه‌ڵ قاقم: تابلۆیه‌كی زیتییه له سه‌ر دار دروستكراوه له نێوان (1489-1490) ته‌واوی كردوه بۆ عاشقه‌كه‌ی (دۆق میلان) دروستكردوه. له‌گه‌ڵ چه‌ندین تابلۆی تر.
گرنتگترین داهێنهكانی لیوناردۆ داڤینچی:
داڤینچی، چه‌ندین نیگار‌و هێلكارو سكێج له‌دوای خۆی جێهشتووه ده‌ریخستووه،له‌سه‌رده‌می خۆی تاچه‌ند پێشنگ بووه لهپێشبركی داهێنان:
فرۆكه: یه‌كێكه له باناوبانگترین داهێنانی داڤینچی كه‌له چوارچێوه‌یه‌كی داره دوو باڵی هه‌یه ئه‌مه‌ش هێزی خه‌یاڵی فراوانی داڤینچی نیشان ده‌دات.
ئۆتۆمبیلی زریپۆش: له داهێنانه‌كانی داڤینچییه كه گوزارشته له جۆره‌كانی چه‌ك و ئامێره‌كانی شهر.
شه‌ست تیر: له‌لایه‌ن داڤینچی دیزانیه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له گرفتی كات ده‌رباز بێت ، واته كۆكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی ته‌قه‌مه‌نی .
جلوبه‌رگی ژێر ئاو: له‌لایه‌ن داڤینشی جلوبه‌رگی ژێر ئاو داهێنراوه بۆ تێكشكاندنی كه‌شتی دوژمن.
مرۆڤی ئامێری خود كار (رۆبۆت):مرۆڤی رۆبۆرت ده‌توانێ بوه‌ستێت ،دابنیشێت ده‌مامكی به‌رز به‌كاته‌وه شانه‌كانی به‌رز به‌كاته‌وه ،وه‌ك مرۆڤی ئاسایی كار بكات.
وه‌رگێران ودارشتنه‌وه‌ی : كامران
ژێده‌ر : ئه‌لئه‌خبار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.