Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:28

سەرجەم گۆشت فرۆشەکانی شەقامی ھەولێر ـ کەرکووک ھەڵگیران

سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەکان قەدەغەیە
کوردستان TV
100%

لە سەر بڕیاری قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج، لەھەڵمەتێکی بەرفراواندا سەرجەم گۆشت فرۆشەکانی شەقامی گشتی ھەولێر- کەرکووک - گردەڕەشە ھەڵگیران.

له‌راگه‌ێندراوێكدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ئاماژه‌ى به‌ هه‌ڵگرتنى ئه‌و كه‌پرو هه‌ڵواسراوانه‌داوه‌ داوه‌ كه‌ به‌نایاساى و دوور له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان ئاژه‌ڵیان سه‌ربڕیوه‌ و فرۆشتویانن .
له‌ راگه‌یچندراه‌كه‌دا هاتووه‌ لە ھەڵمەتەکەدا دەست بەسەر چه‌ندین هه‌ڵواسراوو کەلەشی ئاژەڵ و کەلوپەلی سەرپێچیکاراندا گیراوه‌
لەھەمان کاتدا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌  ھەڵمەتەکە ڕۆژانە بەردەوام دەبێت و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر و کاردانەوەی یاسایى بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت. 
شایەنی باسە بەپێی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ، سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەکان قەدەغەیە و دەبێت ئاژەلی سەربڕاو مۆری سەربڕخانە فەرمییەکانی لەسەر بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.