Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 16:37

نرخی به‌رمیلێک خاوی برێنت به‌ 43 دۆلارو 8 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت

دوێنێ كۆتایی رۆژه‌كه‌ی به‌ 42،90 دۆلار ته‌واو كرد
oil iraq
کوردستان TV
100%

نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ ٤٣،٠٨ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشتبووه‌ ٤٣،٢٢ دۆلار، كۆتایی رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٢،٩٠ دۆلار ته‌واو كرد.

كاتژمێر ٠٩:٢٠ی ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ زیادبوونی سه‌دا ٠،٤١ به‌ به‌راورد به‌ نرخی دوێنێ و به‌ ٤٣،٠٨ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ ٤٠،٤٧ دۆلار كڕیاری هه‌بوو.

له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه‌، به‌ نه‌رێنی كاری له‌سه‌ر چالاكی ئابووری داواكاری جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت كردووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك)، به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی خاوی له‌ مانگی حوزه‌یراندا، به‌ به‌راورد به‌ مانگی پێشوو، یه‌ك ملیۆن و ٨٩٠ به‌رمیل كه‌م كردووه‌ته‌وه‌ و كشاندویه‌تییه‌وه‌ بۆ ٢٢ ملیۆن و ٢٧٠ هه‌زار به‌رمیل.

ئه‌مساڵ رێژه‌ی داواكاریی رۆژانه‌ له‌ جیهاندا له‌سه‌ر نه‌وت، هه‌شت ملیۆن و ٩٥٠ به‌رمیل كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ ٩٠ ملیۆن و ٧٢٠ به‌رمیل و وا پێشبینی ده‌كرێت له‌ ساڵی داهاتوودا، ئه‌م رێژه‌یه‌ حه‌وت ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات و بگاته‌ ٩٧ ملیۆن ٧٢٠ هه‌زار به‌رمیل.

ژێده‌ر/  AA

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.