لە شارى غازی عەنتاب، هێزەكانی پۆلیسى توركیا ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی هەدەپە دەست پێ كرد ولهو ئۆپهراسیۆنهدا 33 ئەندامی هەدەپە دەستگیر كران ، كە لەناویادا مووسا ئایدن بەرپرسی لقی هەدەپە لە غازی عەنتاب هەیە.
لهم بارهوه داواكاری گشتیی غازی عەنتاب تۆمەتی تیرۆرستی داوەتە پاڵ ئەو ئەندامانەی هەدەپە و تۆمەتباری كردووه بەوەی بەنهێنی ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان بووه
ئۆپەراسیۆنەكە لە بیست و حهوت شوێنی عەنتاب ئەنجام دراوە، جگە لەوەی بەشێكی زۆری دەستگیرکراوان ئەندامی ئاسایین و هاوکات کەسانی وەک پارێزەر و موختاریشی تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.