سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئەمریكا لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لەبەرامبەر ئێراندا دوو جار شكستیهێناوە.
حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رایگەیاند: ئەمریكا لە دوو هەفتەی رابردوودا لەبەرامبەر ئێراندا دووجار شكستیهێناوە، هەفتەی رابردوو ئەمریكا شكستیهێنا لە دەركردنی بڕیار لە ئەنجومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، شەوی رابردووش نەیتوانی رای گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وا لێ بكات كە لەدژی ئێران بووەستێتەوە.
روحانی رایگهیاندووه: لەوانەیە ئەمریكییەكان بڵێن توانیویانە لە بواری ئابووری شكست بە ئێران بهێنن، بەڵام ئەوان چەندین جار لە بوارەكانی سیاسی، یاسایی لە بەرەنگاربوونەوەی تاران شكستیان هێناوە.
ئاشكراشیكرد: ئێران بەڵێنیداوە بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی تەواو بە رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەوە، بەو مەرجەی لایەنەكانی تری رێككەوتننامەكە بەتەواوەتی پابەندبن بە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك.
سەرۆك كۆماری ئێران ڕوونیشیكردەوە: شەوی رابردوو، 14 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 دووپاتكردەوە، ئەوەش بە شكستی واشنتۆن هەژماردەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.