Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:41

ئاگاداریه‌ک لەژووری ئۆپراسیۆنه‌کانی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌

قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆكردن له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ هاتوچۆی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بڵاوكرده‌وه‌.

ئاگاداری هاووڵاتیان و هاونیشتمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆكردن له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رده‌وامه‌، بۆیه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاتوچۆكردن له‌ نێوان شاره‌كانی كوردستان له‌ رێگای سیسته‌می رێگاپێدانی ئه‌لكترۆنی رێگا به‌ هیچ كه‌سێك نادرێت بێته‌ ناو پارێزگای هه‌ولێر.

هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێری خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌چێت ره‌وشێكی زۆر مه‌ترسیداره‌ تكایه‌ خۆتان بپارێزن و پابه‌ندبن به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌به‌ركارهێنانی ماسك و ده‌ست كێش و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر و پاك و خاوێنی بپارێزن له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان دووبكه‌ونه‌وه‌.

هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.