ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌ر مرۆڤێكی داهێنه‌ر بێت بۆ ورووژاندنی ویژدانی وه‌رگر كار له هه‌ست و سۆز و هۆشیاری فكری و بیركردنه‌وه له واقیعی ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشه‌نبیری خۆی بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌ر هۆكارێك بێت بۆ گه‌یاندنی بیرۆكه‌ی نووسه‌ر له‌رێگه‌ی ده‌رهێنه‌ر، له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تر بۆ وه‌رگر و گواستنه‌وه‌ی وتاری هزری بۆ ده‌ق ئه‌مه په‌یامێكی گرنگه بۆ نمایشی شانۆیی ئه‌كته‌ر ده‌وری( مامۆستا) ده‌بینێت بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌یامی په‌روه‌رده‌یی.
به‌م شێوه‌یه ده‌بێ مامۆستا له شێوه‌ی ئه‌كته‌ر بێت (ته‌خته‌ی شانۆ) ته‌نیا كارێكی په‌وه‌رده‌یی و فێركردنه له‌سه‌ر شێوازێكی تایبه‌ت .
ئه‌كته‌ر به‌پێی كاره‌كه‌ی خۆی (هونه‌ری و رۆشه‌نبیری) مامۆستایه و شێوازێكی تایبه‌تی له په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌م رێگه‌یه‌وه بگاته وه‌رگر و هه‌موو ئه‌زموون و توانا كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشه‌نبیری و زانیارییه‌كانی خۆی بگوازێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌گه‌یاندنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی پهروهردریی بۆ وه‌رگر له هه‌مان كاتدا چێژ له پرۆسه‌كه وه‌رده‌گرێت به‌م شێوه‌یه نواندن په‌روه‌رده‌یه‌كی هونه‌ری ژیانه ، ئه‌مه ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یه كه به‌شێوازێكی تایبه‌ت ده‌وری مامۆستا ده‌بینێت.
به‌ڵام بابزانین له‌لایه‌ن ( مامۆستایانی ئاماده‌یی یان مامۆستایانی زانكۆ ) چۆنه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌ر رۆڵی خۆی وه‌كو مامۆستایه‌ك له په‌روه‌رده ببینێت هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد ، ده‌بێ مامۆستاش له كاره‌كه‌یدا ئه‌كته‌ر بێت ده‌بێ ده‌ور ببینێت (نواندن) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر بێت له شێوه‌ی مامۆستا ، به‌ڵام كرداری نواندن ده‌گۆرێت بۆ ستایلی ته‌كنیكی په‌روه‌رده‌یی ( ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی) .
بۆئه‌وه‌ی مامۆستا بگاته ئاست كاره‌كه و ئه‌ركی خۆی به‌شێوه‌كی كاریگه‌ر و چالاك بێت و بگاته شێوازی (مامۆستا – ئه‌كته‌ر) ده‌بێت خاوه‌ن ئه‌زموون و توانایه‌كی زۆری هه‌بێت له ئه‌داكردنی شانۆگه‌ری (نواندن) ، چونكه فاكتهرو هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی زۆر به ئاسان و كاریگه‌ر بوشێوازێكی چێژ وه‌رگرتن و باوه‌رپێهێنان بگاته قوتابیه‌كان ، چونكه به‌م شێوازه ده‌تواندرێت به‌سه‌ر حاڵه‌تی بێزار بوون و وه‌رز بووندا زاڵ بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مامۆستا له‌سه‌ر ووتنه‌وه‌ی وانه‌كه به شێوازه كلاسیكی به‌رده‌وام بێت بێگومان بابه‌ته‌كه وه‌ك پێویست به قوتابی ناگات .
بۆیه ده‌بێت ئه‌و (مامۆستا- ئه‌كته‌ر)ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین ده‌بێت جه‌سته‌یه‌كی نهرمو جووڵه‌داری باشی هه‌بێت و ده‌نگێكی باشی هه‌بێت و هه‌موو ماسولكه‌كانی ده‌موچاوی باش به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو هه‌ڵچوون و گرژیه‌ك به‌رجه‌سته بكات كه له نواندنی( بێده‌نگ) خۆی ده‌بینێته‌وه .
هێزی ده‌نگ و دهمو دوو وه‌ك چۆن بۆ ئه‌كته‌ر گرنگه بۆ مامۆستا به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گۆرانكارییه‌كی ته‌واو له چینه‌كانی ده‌نگی خۆی بكات به‌پێی حاڵه‌تی بابه‌ته‌كه و قه‌باره‌ی پۆله‌كه و ژماره‌ی قوتابیان ، له‌هه‌مان كاتدا كۆنترۆڵ بوون له‌سه‌ر ریتمه‌كان زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزو نزمی له ده‌نگی بكات .
شوێن له‌كاتی ووتنه‌وه‌ی وانه زۆر گرنگه چونكه قوتابی سه‌یری مامۆستا ده‌كات ده‌بێ هه‌میشه له جووڵه دابێت جێگۆركێ به‌شوێنی خۆی بكات به‌مه‌به‌ستی سه‌رنج راكێشانی قوتابیان وه جۆش و خرۆش به بهباتهكه بدات.
كه‌واته (مامۆستا- ئه‌كته‌ر) ئه‌ركی زۆر پیرۆز و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به پله یه‌ك كه هیچی كه‌متر نابێت له (ئه‌كته‌ر- مامۆستا).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.