Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:10

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی عەبدولڕەحمان حاجی عەلی ده‌کات

بەدرێژایی تەمەنی دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت و تێکۆشان بەردەوام بووه‌
کوردستان TV
100%


مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر(عەبدولڕەحمان حاجی عەلی) پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان/ خانەوادەی نیشتیمانپەروەر و ھەڤاڵی تێکۆشەر (عەبدولڕەحمان حاجی عەلی)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی تێکۆشەر و ماندوونەناس ( عەبدولڕەحمان حاجی عەلی) مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە ھاوبەش و شەریکی خەمتان دەزانین.

ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو ( عەبدولڕەحمان حاجی عەلی) کەسایەتیەکی ناسراو و کادیرێکی دێرینی پارتیمان بوو، ھەر لە زووەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی پارتیمان دەکات لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول وەک پێشمەرگە و کادیرێکی چالاک و جەماوەریی رۆڵی خۆی دەبینێت لە خزمەتی رێبازی بارزانی و کوردایەتی.

خوالێخۆشبوو، پێشمەرگەی دێرین و فەرماندە و کەسایەتیەکی خاوەن ھەڵوێست و وەفادار بوو بەرامبەر رێبازی بارزانی و کاروانی شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان، لەو پێناوەشدا بەدرێژایی تەمەنی دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت و تێکۆشان بەردەوام بوو، بۆیە لەدەستدانی زیانێکی گەورە بوو.

ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو جارێکی دیکەش بە ھەمان گیانی کوردایەتی و پارتایەتی بەردەوام دەبێ لە خەباتی چەکدارانە و بەشداری لە شۆڕشی گوڵان دەکات، ناوبراو چەندین بەرپرسیاریەتی حزبی و سەربازی پێ سپێردرابوو کە توانی سەرکەوتوانە و لەخۆبردوانە و دڵسۆزانە بەئەنجامیان بگەیەنێ. ھیواخوازین ھاوخەمیی ھەڤاڵانی و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و کۆستی دیکە بە دوور بن و خوای گەورە گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوومان بەھەشتی بەرین شادبکات..

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
9/5/2020

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.