ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران لە (100) هەزار کەس نزیک تێپه‌ڕاند.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به میدیاكانی وڵاته‌ی رایگه‌یاند: له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوو هه‌زار و شه‌شسه‌د و هه‌شتا حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و به‌مه‌ش به گشتی ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته سه‌د و یه‌ك هه‌زار و شه‌شسه‌د و په‌نجا كه‌س.
كیانوش جه‌هانپور گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له دوێنێ سێشه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ، حه‌فتا و هه‌شت حاڵه‌تی دیكه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون و به‌مه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان گه‌یشته شه‌ش هه‌زار و چوارسه‌د و هه‌ژده كه‌س.
گوتیشی: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاك بوونه‌و و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه ژماره‌یان هه‌شتا و یه‌ك هه‌زار وپێنجسه‌د و هه‌شتا و حه‌وت كه‌سن، و دوو هه‌زارو حه‌وسه‌د و سی و پێنج كه‌سیش له ژێر چاودێری چڕی ته‌ندروستی دان.
ئێران له رووی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له دوای وڵاتی چین دێت و ژماره‌ی تووشبووانیش رۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.