دوێنێ سێشه‌ممه 28ى 4ى 2020 ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازاڕێكى میللى شاری عەفرین له‌ڕێگه‌ى تانكه‌رێكى بۆمبڕێژكراو رووى دا، بووه هۆى كوژرانى 53 كه‌س و برینداربوونى زیاتر 176 كه‌سى دیكه.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌قینه‌وه‌كه بووه هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكى گه‌وره و به خهڵووزبوونى ته‌رمه‌كان كه له‌نێو قوربانییه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌سى سڤیل و 6 چه‌كدارى سه‌ر به توركیا هه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه،ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموكرات ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى سه‌ركۆنه كرد و به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى خسته ئه‌ستۆى توركیا و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانى.
ئهنجومهنهكی سوریا دیموكرات رایدهگهێنێت ، ته‌قینه‌وه‌كه خه‌ڵكى سڤیلى بێگوناهى كرده ئامانج و هه‌ڕه‌شه له دانیشتووانى عه‌فرین ده‌كات كه تا ئێستا له ناوچه‌كه ماون بۆئه‌وه‌ى شار و گونده‌كانى خۆیان چۆڵ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كردووه كه داگیركاریى توركیا پاڵپشت به گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌رگاى بۆ هێزه تیرۆریستییه‌كان له‌سه‌ر پشت كردۆته‌وه و كاره ترسنۆكه‌كانیان لهساى پاڵپشتى توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.