ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هه‌موو ساڵێ شانۆكاران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی جه‌ژنی شانۆ ده‌كه‌نه‌وه و له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی شانۆیی ئه‌نجام ده‌درێت، مێژووی ئه‌م یاده بۆساڵی 1946 ده‌گه‌رێته‌وه كاتێ سێ شانۆ كاری جیهانی(ئهرشیبالك ماك لیش ، جۆن برستلی‌ستیلی ، فرانسۆ مۆریاك) وه‌كو ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ئاماده‌كاری بۆ سه‌نته‌ری جیهانی بۆ شانۆ له‌لایه‌ن رێكخراوی یۆنسكۆ ده‌ست نیشان كران.
له ساڵی 1947 پسپۆرانی شانۆ و هونه‌رمه‌ندانی شانۆ كه پێك هاتبوون له (جان لوێ بارۆ، ئارمان سالاكرۆ ، فرانسوا مۆریاك) كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆ كردن له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ وه له( 28 حوزه‌یرانی 1948) له كۆنگره‌یه‌كی شانۆیی كه له شاری پراغ به‌سترا ده‌سته‌ی جیهانی بۆ شانۆ به سه‌رۆكاییه‌تی(جۆن برستیلی) راگه‌یندراو ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێك كرا وه‌كو: هونه‌ری شانۆ چالاكییه‌كی جیهانییه مرۆڤ له رێگه‌ی شانۆ گوزارشت له خودی خۆی ده‌كات له هه‌ر شوێنێك بێت، شانۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان كۆبكاته‌وه له پێناو ئاشتی له‌هه‌مان كاتدا ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ بڵاوكراییه‌وه كه‌بریتی بوون له: فراونكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی شانۆییه‌كان له نێوان شانۆكارندا، ئاڵوگۆركردنی بیروراكان له نێوان ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره شانۆییه‌دا پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی له نێوان گه‌لاندا ده‌ركردنی گۆڤارێك به‌ناوی (شانۆی جیهانی) پاشان له ساڵی 1961 له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی شانۆكاران كه‌له (ڤینا) به‌سترا بریاردار رۆژی 27 ی ئاداری هه‌موو ساڵێك ببێته رۆژی جیهانی شانۆ ده‌ست نیشانی كردنی 27 ئادار چونكه له‌م رۆژه‌دا له پاریس فیستیفاڵێكی شانۆی به‌ناوی "ساره برنارت" (1844 - 1923) ئه‌نجامدرا وه‌كو رێزلێنانێكیش بۆ كچه ئه‌كته‌ری فه‌رنسی كۆچكركردووه ساره‌برنارت ئه‌م رۆژه به رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند كرا.. كه هه‌ریه‌ك له شانۆكاران (لۆرانس ئۆلیڤێ، رینه ماهی، هیلینه فایكل، پیتر بروك ، جان كۆكتۆ ) له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوون هه‌ر له‌ساڵی 1962 كاتێ سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ (iti ) به مه‌به‌ستی رێكخستنی كاری شانۆكاران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ست به‌كار بوو زۆربه‌ی وڵاتان له‌م سه‌نته‌ره‌دا ئه‌ندامن عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه.. ئه‌گه‌رچی شانۆكارانی كورد هه‌وڵێكی زۆر یاندا بۆ ئه‌وه‌ی شانۆكارانی كوردیش وه‌كو ئه‌ندامن وه‌ربگیرین به‌ڵام یه‌كێك له‌مه‌رجی ئه‌ندام بوون ئه‌وه‌یه كه‌تۆ ده‌بێت خاوه‌ن دهوڵتهێكی سه‌ربه‌خۆ بیت.
شایانی باسه ساڵانه په‌یامی شانۆ له‌لایه‌ن شانۆكارێك بڵاوده‌كرێته‌وه یه‌كه‌مین په‌یامی شانۆ هه‌ر له‌و ساڵه(1962) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فه‌رنسی( جان كۆكتۆ) بڵاوكراییه‌وه له‌و كاته‌وه هه‌موو ساڵێ شانۆكارێك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه‌بۆ 27 ئادار په‌یامی شانۆ بنوسێت دوایی هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ په‌یامه‌كه وه‌رده‌گێردرێت بۆ سه‌ر چه‌ندین زمان ئه‌نجا بڵاوده‌كرێته‌وه، په‌یامی شانۆی ساڵی 1995 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن شانۆكارێكی عه‌رب به‌ناوی (سه‌عدوڵا وونوس) بڵاوكراییه‌وه
جێگه‌ی باسه، له كوردستانیش له‌لایه‌ن شانۆكاران به چه‌ندین چالاكی شانۆیی ئه‌م یاده ده‌كرانه‌وه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له سه‌رانسه‌ری جیهان چه‌ندین نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كران و چه‌ند شانۆكارێكیش خه‌لات ده‌كران به‌ڵام ئه‌م ساڵ هیچ چالاكییه‌ك به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆش كۆرۆنا ئه‌نجام نادریێت .
هه‌موو ساڵێك ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئینێنیستیتوی شانۆی نێونه‌ته‌وه‌یی ITI كه‌سایه‌تییه‌كی شانۆیی به‌رچاو هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ڕۆژی شانۆی جیهانی بنوسێت. بۆ ساڵی 2020 له‌لایه‌ن نوسه‌ری پاكستانی (شه‌هید نه‌دیم) نووسراوه له په‌یامه‌كه‌ی دهلیێت زۆر دڵ خۆشم به‌وه‌ی كه ئای تی ئای منی ده‌ست نیشان كردوه بۆ نووسینی په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ باس له پیرۆزس شانۆ ده‌كات وه‌كو شوێنێكی گرنگ بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی گه‌ل...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.