فیلمی Contagion كە ساڵی 2011 دروستكراوە و پێشبینی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی هاوشێوەی كۆرۆنای كردبوو.
بە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، بووە یەكێك لە پڕ بینەرترین فیلمەكانی جیهان، ئەو كاتەی فیلمەكە خرایە بازاڕەوە، لە ڕووی داهاتەوە لە ڕیزبەندی 61ەمین فیلمەكانی هۆڵیوود بوو، بەڵام ئێستا بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆتە یەكێك لە پڕ بینەرترین فیلمەكانی هۆڵیوود، تۆڕی هەواڵی (BBC)ی بەریتانی سەبارەت بەو فیلمە نووسیویەتی كە لە ماوەی سێ مانگی رابردوو لە ماڵپەری (ئایتونز)دا خواستێكی زۆری لەسەر پەیدا بووە، لە گۆگڵیشدا یەكێكە لەو فیلمانەی زۆرترین گەڕانی لەسەر كراوە.
كۆمپانیای (warner brothers) كە فیلمەكەی بەرهەم هێناوە، لای خۆیەوە رایگەیاندووە كە لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوودا فیلمی contagion ریزبەندی 270ی هەبووە، بەڵام لە ماوەی سێ مانگدا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی كۆرۆناوە، فیلمەكە قۆناغێكی خێرای بڕی و گەیشتە پلەی 8مین .
ئا/ هۆژین شەوكەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.