وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی تورکیا تۆمارکردنی دووەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی تورکیا رایگەیاندووە، کە ئەو کەسەی دووچاری ڤایرۆسەکە بووە لە تووشبووی یەکەمی تورکیا بۆی گوازراوەتەوە و دووچاری ڤایرۆسەکە بووە.
ئەمرۆ هەینی 13/3/2020، وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش رایگەیاند لە دوێنێ پێنجشهممهوه تا ئەمڕۆ ههینى لە سەرانسەری ئێران 85 كهسى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆرناوە گیانیان لەدەست داوە، كهواته كۆى گشتیی ئهو كهسانهى گیانیان لهدهست داوه، 514 كهسه.
ئەوەش خراوەتە روو، كۆى گشتیی تووشبووانى ڤایرۆسهكه له ئێران 11 ههزار و 324 کەسه و لەو ژمارەیەش 514 کەس گیانیان لە دەستداوە و سێ هەزار و 529 کەسیش چاکبوونەتەوە.
بەپێی دوایین ئامار تا ئێستا لە جیهاندا 134 هەزار و 818 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 984 گیانیان لە دەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.