وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ ئێواره ئه‌نجامی پشكنینی هاووڵاتییه‌ك كه گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لێكرابوو، پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له بینای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، فه‌خره‌ددین كۆجا باسی له‌وه كرد ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ٩٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵداوه و، له ماوه‌ی ١-٢ هه‌فته‌دا له زۆر وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، پاشان به خێرایی به جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
گوتیشی: ده‌مه‌وێت هه‌واڵێكتان پێ رابگه‌یه‌نم كه جێگه‌ی نیگه‌رانییه به‌ڵام مایه‌ی ترس نییه. كاته‌كانی ئێواره ئه‌نجامی پشكنینی هاووڵاتییه‌كمان كه گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لێده‌كرا پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو. ئه‌وه ده‌زانرێت كه نه‌خۆشه‌كه له ئه‌ورووپا تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه. به ته‌واوی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه دابڕێندراوه. نه‌خۆشه‌كه پیاوێكه و باری ته‌ندروستی به گشتیی باشه. ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هه‌موویان و كه‌سه نزیكه‌كانی هه‌موویان له ژێر چاودێریدان و، هه‌موویان وه‌ك گومانلێكراون. ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌ته له وڵاته‌كه‌ماندا تۆماركرابێت. به‌پێی زانیارییه‌كان زوو پێی زانراوه و، توشبوونی زۆر سنوورداره'.
كۆجا باسی له‌وه كرد كه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا له نموونه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه و، رایگه‌یاند: ''تكایه ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بوو با نه‌چینه ده‌ره‌وه. با پابه‌ندی یاساكانی پارێزی بین له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت. وشه‌ی كلیله‌كه‌مان له رێوشوێنه‌كاندا ١٤یه. بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه ١٤ رۆژ یاسایه، ده‌مه‌وێت به‌تایبه‌تی كاتێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه ١٤ رۆژ خۆیان داببڕن.
- 'پلانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)مان داناوه
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا كۆجا، داوایكرد هاووڵاتیان پابه‌ندی یاسای ١٤ رۆژ ببن و، گوتی:چاوه‌ڕوانیمان له هاووڵاتیانمان ئه‌وه‌یه پابه‌ندی یاسای ١٤ رۆژ بن و هێز ببه‌خشنه ئه‌م به‌ره‌نگارییه. حاڵه‌تێك یان چه‌ند حاڵه‌تێك نابێت وه‌ك په‌تا ببینرێت. ئه‌م دۆخه ته‌نیا به‌واتای ئه‌وه دێت كه ڤایرۆسه‌كه هاتووه‌ته سنووری وڵاته‌كه‌مانه‌وه. ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر بوو و روویدا. حاڵه‌ته‌كه كه دابڕێندراوه له ئێستادا ئه‌وه واتاكه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ی پێویسته ئێستا ئه‌نجامی بده‌ین له‌ژێر رۆشنایی رێوشوێنه‌كانی ژیانماندا سیستمێك دابنێین. خه‌باتێكی نیشتمانی ده‌كه‌ین دژ به‌و كێشه گه‌ردوونیه.
كۆجا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێوشوێنه‌كانی مه‌ترسیه‌كه ئاسانه و، ڤایرۆسه‌كه له‌و رێوشوێنانه به‌هێزتر نییه كه ده‌گیرێنه‌به‌ر.
فه‌خره‌ددین كۆجا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نه‌خۆشێك جێگه‌ی مه‌ترسی نییه و، نه‌خۆشێك كه كه‌ره‌نتینه كرابێت هه‌ڕه‌شه نابێت بۆ كۆمه‌ڵگه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا توشبووی ڤایرۆسه‌كه له چ پارێزگایه‌كه، كۆجا رایگه‌یاند: ''له‌و باوه‌ڕه‌دام كه له‌م قۆناغه‌دا هێنانه ئارای پارێزگایه‌ك، ناوچه‌یه‌ك، نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌و واتایه دروست نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.