لەئەنجامی شەڕه تهقهی نێوان چەکدارانی پەکەکە سەربازانی سوپای تورکیا له لەچیای کەوێت سهر به دهڤهری سیدهكان منداڵێكی 11 ساڵان برینداربوو.
ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 2 ی دوایی نیوەرۆ ئەمڕۆ لەئەنجامی شەڕو پێکدادانی نێوان چەکدارانی پەکەکە سەربازانی سوپای تورکیا لەچیای کەوێت و ئاراستەی تەقەکردنی هەردوولا بەڕویی گوندو ئاوایەکان لەگوندی دایلای دەڤەری سیدەکان منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان بەناوی شێروان سەلاح برینداربووە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان گوتیشی: بەهۆی سەختی برینەکەش منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.