بەرەبەیانی ئەمڕۆ بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی ئه‌م وڵاته راگیران و سبەی دەنگدان دەست پێ دەکات.
سبەی هەینی 21ی شوبات، بۆ به‌شدارییكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی 11یەمی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان، هاوڵاتیانی ئێران ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، لە کاتێکدا ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە كه لە 13ی شوباتدا ده‌ستیپێكرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر هەشتی بەیانی كۆتاییهات.
هەشتی بەیانی دەنگدان دەستپێبکات و لە کاتژمێر شەشی سەر لە ئێوارە تەواو ببێت، کە بەپێی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە، دەکرێت بەپێی پێویست کاتەکەی درێژبکرێتەوە، باس لەوەشدەکەن، له‌پاڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا، هه‌ڵبژاردنی نێوه‌ندیی پێنجه‌مین خولی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانیش به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.