سوپای لیبیا رایگه‌یاند ئێواره‌ی دوێنێ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا له میحوه‌ری عه‌ین زاره له باشووری ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا خرایه خواره‌وه.
ده‌شڵێت: فڕۆكه‌كه له بنكه‌ی معیتیقه‌ی ئاسمانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێگه‌كانی لیبیا هه‌ڵفڕیوه.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هێزه چه‌كداره‌كانی لیبیا رایگه‌یاندووه، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی لیبیا فه‌رمانی كردووه كه بۆردومانێكی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نێو به‌نده‌ری ته‌رابلوس.
گوتیشی:ئامانجی هێرشه‌كه بۆ بێهێزكردنی توانای ئه‌و چه‌كداره به‌كرێگیراوانه بووه كه له سوریاوه هێندراونه‌ته لیبیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌مید خالید ئه‌لمه‌حجوب،له‌فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای لیبیا رایگه‌یاندووه ، دوێنێ كه‌شتییه‌كی توركیا كه چه‌ك و ته‌مه‌نی هه‌ڵگرتبوو،دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته به‌نده‌ری ته‌رابلوس كراوته ئامانج و گرٍِی تێبه‌ردراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.