Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:48

پۆلیسی تورکیا بەرپرسی چالاکییە هەواڵگرییەکانی داعش دەستگیر ده‌کات

ناوى "ئەبو تەقی شامی" یه‌و ته‌مه‌نى 50 ساله‌ و خه‌لكى سووریایه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی "ئانادۆڵ" رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە پارێزگای بۆرسە لە رۆژئاوای وڵاتەکە بەرپرسی چالاکییە هەواڵگرییەکانی داعشیان دەستگیرکردوە.

ئەو ئاژانسە تورکییە ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە ئەمنییەکان بە هاوکاری بەشی رووبەربوونەوەی تیرۆر "ئەبو تەقی شامی" بە رەگەز سووریان دەستگیرکردوە، کە ناوبراو بەرپرسی چالاکییە هەواڵگرییەکانی داعش بووە.

هه‌روه‌ها جگە لە دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش، سێ کەسی دیکەش بە تۆمەتی ئەندامبوون لەو رێکخراوە دەستبەسەر کراون.

ئاژانسه‌كه‌ روونیشکردوەتەوە، كه‌ ئەبو تەقی شامی تەمەن 50 ساڵ لە ناوچەکانی مەیادین و بوکەمال  لە پارێزگای دێرەزور بەپرسێکی باڵای داعش بووە و لەلایەن دادگای تورکیاوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

ئه‌نادۆڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.