زاهیر عه‌بدوڵڵا، هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و درامای شاری هه‌ولێر، ساڵانێكه خزمه‌تی هونه‌ری ده‌كات ، جێ په‌نجه‌ی دیاره. به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئێستا نه‌خۆشه رۆژی چوار شه‌ممه 15-1-2020 نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درا .
به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵڵا) ، له نه‌خۆشخانه به ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی سهردنمان كرد وێڕای ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده، هیوای خێرا چاكبوونه‌وه و ساغ و سه‌لامه‌تیی بۆ ده‌خوازین و هیوادارین به‌زووترین كات بگه‌رێته‌وه سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی .
شایانی باشه سه‌رچاوه پزیشكیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر جه‌ختیان له‌وه كردوه كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵڵا) ، به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه و ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیره.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.