به‌یانى ڕۆژى پێنچشه‌ممه ١٦/١/٢٠٢٠ خانمه هونه‌رمه‌ندى ناودارى میسرى (ماجیده سوباحى) له قاهیره كۆچى دوایى كرد.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كۆچكردنى ناوبراو ساندیكاى هونه‌رمه‌ندانى میسڕ پرسه‌ى ڕاگه‌یاند و زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان به بیستنى هه‌واڵه‌كه چ به سه‌ردان یان نامه له ڕێگاى تۆڕره كۆمه‌ڵاتیه‌كاندا پرسه نامه‌یان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوو كرد .
سوباحى خاوه‌ن زیاتر له ٦٠ فلیمى سینه‌مایى یه هه‌روه‌ها كارى به‌رهه‌هێنان و ده‌رهێنه‌رى له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا كردووه ،کاری هونه‌رى و یه‌كه‌م فلیمى ساڵى ١٩٤٩ له ته‌مه‌نى ١٥ ساڵیدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى ناودارى كۆمێدى ( ئیسماعیل یاسین) به ناوى ( ناسیح) ده‌ستپێكردووه ،
ماجیده كه ناوى ڕاسته‌قینه‌ى ( عه‌فاف عه‌لی كامیل )ه ساڵى ١٩٣١ له شارى تانتاى میسرى له دایكبووه ، دواتر ژیانى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( ئیهاب نافیع) پێكدێنێت و كچێكى به ناوى غاده نافیع هه‌یه ، كه هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕێكى كوردى ئه‌ندازیار خه‌ڵكى شارى هه‌ولێر پێكهێناوه به ناوى ئازاد به‌كر ، له ساڵى ٢٠٠٠ پێش كۆچكردنى هونه‌رمه‌ند ئیهاب نافیع و كچكهى و هاوسه‌ره كورده‌كه‌ى سه‌ردانى كوردستان ده‌كه‌ن و له هاوینه هه‌وارى مه‌سیف سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازى كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.