نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له یه‌كه‌م رۆژی كاری هه‌فته‌دا له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به 65 دۆلار و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
رۆژی هه‌ینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته 65 دۆلار و 98 سه‌نت و به 65 دۆلار و 47 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر 09:50 نرخه‌كه‌ی به‌راورد به كاتی داخستن له‌سه‌دا 0،21 دابه‌زیوه و به 65 دۆلار و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به 59 دۆلار و 17 سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
دوای کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی له لایه‌ن ئەمریکاوه، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته سه‌روو 71 دۆلار و دوای هێوربوونه‌وه‌ی گرژییه‌كه نرخه‌كه‌ی دابه‌زی بۆ 61 دۆلار.
به‌پێی داتاكانی كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری كێڵگه‌ی نه‌وتی Baker Hughes كه هه‌فتانه بڵاویده‌كاته‌وه، ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی چوار تا 10ی كانونی دووه‌م به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر، 11 سەکۆ كه‌میكردووه و گه‌یشتوه‌ته 659 سه‌كۆ.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری پێكدادانێكی جددی له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه.
هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ستۆكی بازرگانی له ئه‌مریكا و واژوونه‌كردنی رێككه‌وتنی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌مریكا و چین هۆكارن له به‌رده‌وام دابه‌زینی نرخی خاوی برێت له بازاڕه‌كاندا.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لە نێوان 65 دۆلار و 15 سه‌نت بۆ 65 دۆلار و 42 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له نێوان 64 دۆلار و 88 سه‌نت بۆ 64 دۆلار و 61 سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.