چی ڕووده‌دات كاتێك بوونی مرۆڤ مانا و هه‌ژموونی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئه‌و ته‌وژمه بوو كه بونیادی ده‌ق و تێم و نمایشه‌كانی شانۆی گۆڕی.
ئه‌مه‌یش له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه بوو كه ڕوداوو كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو له ئاست مرۆڤایه‌تیدا.
بێگومان ئه‌م ته‌وژمه له ڕێی پێشه‌نگی كردنی چه‌ند نووسه‌رێكی وه‌ك سامۆیل بیكیت، یوژین یونێسكۆ، ژان ژینییه و هارۆلد پینته‌ر...هتد بوو، كه گۆڕانكارییان له ده‌قه‌كانیاندا كرد و فۆڕمێكی جیاوازی شانۆیان هێنایه ئاراوه و پاشان ڕێبازی شانۆی ئه‌بسۆرد ده‌ركه‌وت. ئه‌م شێوازه نوێیه شانۆیه‌كی ئه‌رێنی نه‌بوو، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش نه‌بوو كه ئایا بوونی مرۆڤ به‌هایه‌كی هه‌یه یاخود نا؟.
به پێچه‌وانه‌وه ده‌لاله‌ت كردن و به‌یان كردنی بێ مانایی و پووچی ژیان بوو. گه‌ڕان نه‌بوو به‌دوای چاره‌سه‌ردا، به‌ڵكو جۆرێك بوو له هۆشداری و دڵنیایی بۆ مرۆڤ، ده‌بێت قبوڵی بكات كه له‌ناو بازنه‌یه‌كی بێ كۆتایی دووباره‌ی پوچییدا دێت و ده‌چێت.
تێمای شانۆییه‌كان له جێی كێشه‌و ململانێی واقیعی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بوونه ئاڵۆزی تایبه‌تمه‌ندی تاكه‌كان له‌ناو خودی خۆیاندا و به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ریان. پووچیی مانای ژیان و هه‌ست نه‌كردن به وجودی تاك و ونبوونی تاكگه‌رایی له نێوان هه‌موو جه‌نجاڵی و شلۆقییهكانی ژیاندا و تێكشان و ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان ئینسان خۆی و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، بوونه تێما، پاشان فه‌زای گشتی شانۆیان گرت.
كاره‌كته‌ره‌كان له تایبه‌تمه‌ندییه واقیعییه‌كان داماڵران و جۆرێك له كاره‌كته‌ری ناواقیعی و نائاسایی دروست كران، له پێناو خزمه‌ت كردنی مه‌به‌ستییان له تێك‌شكان و ئاڵۆزبوونی مرۆڤدا.
بێگومان نماییش و دیمه‌نی شانۆییه‌كانیش به‌ده‌ر نه‌بوون له گۆڕانكارییه‌كان و ئه‌وانیش كاریگه‌ر بوون به هێما و سیمبۆلگهلێك، كه هه‌ریه‌كه‌یان ئاماژه‌یان بۆ شتێك ده‌كرد و خوێندنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌ك بوو.
ئه‌وه‌ش به جۆرێك فه‌زای شانۆی فراوان كرد، كه چیتر شانۆی له‌وه تێپه‌ڕاند بریتی بێت له سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاست و كۆتاییه‌كی ڕووت و پێكه‌وه گرێ‌دراو، به‌ڵكو جۆرێك له كرانه‌وه به ڕوی ده‌قدا دروست بوو ئه‌وه‌ش له ڕێی شێوازی نوێی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان و دروستكردنی كۆتاییه كراوه‌كان.
هاوكات به ڕادده‌یه‌كی زۆر تاریكی هاته ناو سینۆگرافیای ده‌قه‌كان و نمایشه‌كان، ڕوناكی كه‌م و كز و نا جێگیر، مادده‌ی ڕه‌ق و تێكشكاو، "كورسییه‌ك، مێزێك ته‌ختی خه‌وێك، ده‌رگایه‌ك یان په‌نجه‌ره‌یه‌ك" جێگه‌ی سینۆگرافیا چڕ و ڕوناك و فراوانه‌كانیان گرته‌وه. ئه‌وه‌ش ئاماژه كردن بوو به تێكه‌ڵ بوونی نێوان مرۆڤی مۆدێرن و كه‌لوپه‌له‌كانی ناو ژیانی. خودی ئه‌م گۆڕانه سهرتاسهرییهش هه‌مان ئاره‌زووی بینه‌ر بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی هاووێنه‌ی خۆی، به جۆرێك خۆی و ژیانی خۆی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بینییه‌وه كه ڕه‌نگی شانۆی گرت.
هێماو سیمبۆله به‌كارهێنراوه‌كان هه‌ڵقوڵاوی ته‌وژمی ڕێبازه‌كانی سوریالی و ئه‌بستراكت بوون، چونكه هه‌ر خودی ئه‌و هونه‌رانه نیشانده‌ری هه‌مان چڕی و جه‌نجاڵیی ژیانی مرۆڤ بوون له‌ناو ئه‌ندازه و هێڵ و ته‌ریبه تێكه‌ڵ و ئاڵۆزه‌كاندا، بۆیه نووسه‌ری ده‌قه‌كان پشتیان كرده پێویستیی چڕی و فراوانی ته‌خته‌ی شانۆ و ده‌رهێنه‌ره‌كانیش له نمایشه‌كاندا هه‌مان ڕێگه‌یان گرت.
گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه زۆربه‌ی ده‌قه جیهانیه‌كان و نمایشه‌كانیان، له نێوانیاندا چه‌ندین سینۆگرافیای ئه‌بستراكت و سوریالی ده‌بینین، كه له زۆربه‌یاندا پشت به‌ستراوه به ئامێر و شتومه‌كی ساده و ساكار، به‌ڵام بوونه هێما وسیمبۆلی تایبه‌ت و وه‌ك سینۆگرافیا به‌كارهێنراون و كاریان له‌سه‌ر كراوه، ئه‌و هێمایانه‌ش زۆر و جیاوازن هه‌ر كام له نوسه‌ره‌كان له ڕێی بیرۆكه‌ی تایبه‌ت به فه‌زای ده‌ق و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌دا به‌كاریان هێناون، بێگومان ئه‌مه‌ش پێكداچونی نێوان پێكهاته‌ی بونیادی شانۆی زیادتر كرد و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ده‌قدا ده‌بینرێت، كه پێكهاته‌كانی سینۆگرافیا و تێمای ده‌ق و كاره‌كته‌ره‌كان به جۆرێك په‌یوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌یه و پێكه‌وه گرێدراون گه‌ر ده‌رهێنه‌ر بییه‌وێت كاری جیاواز و شێوازی جیاوازی تێدا دروست بكات، ناتوانێت زۆربه‌ی ئه‌و به‌شانه فه‌رامۆش بكات كه له ده‌قه نوسراوه‌كه‌دا هاتوون، یان به جۆرێكن توانای گۆڕین و لابردن و زیادكردنیان نابێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر ده‌قی (كۆتایی گه‌مه).
سامۆیل بیكێت
له ده‌قی كۆتایی گه‌مه‌دا دوو په‌نجه‌ره هه‌ن.
هه‌رچه‌ند گه‌ر ورد بینه‌وه له زۆربه‌ی ده‌قه جیهانیه‌كان كه‌م تا زۆر به‌ر چه‌ندین سیمبۆل و میتافۆڕی جیاواز ده‌كه‌وین كه له كۆی ده‌قه‌كان یان له ده‌قی چه‌ند نوسهرێكدا دوباره ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه له زۆر ده‌قی تردا به‌ر بوونی په‌نجه‌ره‌كان بكه‌وین. به‌ڵام له ئه‌م ده‌قه‌دا په‌نجه‌ره‌كان تێكه‌ڵن به تێممای ده‌قه‌كه و كاره‌كته‌ره‌كان به‌ركه‌وتن و مامه‌ڵه‌ی زۆر نزیكیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، گه‌ر بمانه‌وێت وه‌ك به‌شێكی جیاواز یاخود ته‌نها وه‌ك به‌شێك له ئیكسسواری سینۆگرافیا سه‌یری بكه‌ین ئه‌وا بێگومان به‌هه‌ڵه‌دا چووین.
كۆی فه‌زای ده‌قه‌كه مشتومڕی كاره‌كته‌ره‌كانه له‌سه ژیانیان و ده‌رباره‌ی چیم كرد و چیت كرد و چی‌یان كرد چی ده‌كه‌ین و چی بكه‌ین... به‌رده‌وام گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
هاوكات گه‌مه‌ی جه‌نگ ئاسای نێوان كاره‌كته‌ره‌كان بۆ سه‌لماندنی وجودی خۆیان و مانه‌وه‌یان به‌دی ده‌كه‌ین. ده‌بینین زۆربه‌ی گفتوگۆكان له نێوان دوو كاره‌كته‌ردا هام و كلۆڤ ڕوو ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام له هه‌مان شوێندان، پاشان یه‌كێك له‌و شتانه‌ی چه‌ندین جار له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن پهنجهرهكانن.
ده‌قه‌كه به‌م شێوه‌یه
ژورێكی ڕووت و قوت...ڕوناكییه‌كی خۆڵه‌مێشی دڵته‌نگ.
دوو په‌نجه‌ره به به‌رزاییه‌كه‌وه به دیواری لای ڕاست و چه‌پ به‌ره‌و قوڵایی شانۆ هه‌ڵواسراون.
په‌رده‌كان دادراونه‌ته‌وه له پێشه‌وه‌ی شانۆ له لای ڕاست، ده‌رگایه‌ك به دیواره‌كه‌وه قایم كراوه، له نزیك ده‌رگاكه‌وه تابلۆیه‌ك به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی هه‌ڵواسراوه. له پێشه‌وه‌ی شانۆ له لای چه‌پ دوو زبڵدان (دوو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ) به‌رامبه‌ر به یه‌ك دانراون.
تا ڕادده‌یه‌كی زۆر ده‌توانین بڵێین هه‌ر كام له‌و ئیكسسوارانهی هه‌ن ئه‌ندازه‌یین و له هه‌مان كاتتدا به‌شێك له وێنه‌یه‌كی سوریالی ده‌خوڵقێنن بۆ كۆی سێتی شانۆییه‌كه.
گه‌ر سه‌رنج بده‌ین به درێژایی به‌رده‌وام بوونی ده‌قه‌كه هه‌ر كام له‌م شتانه گه‌ر بۆ ئاماژه‌یه‌كی بچوكیش بێت ئاماژه‌یان پێ ده‌كرێت و به‌هایه‌كی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. هه‌ندێك جار بیكێت به‌وه زۆر نیگه‌ران بووه كه هه‌ر شتێك كه له‌م ده‌قه‌یا هه‌بووه لێی كه‌م كراوه‌ته‌وه یان بۆی زیاد كراوه.
ئه‌وه‌ش ڕاستی بوونی ئه‌وه‌یه، كه بێگومان بیكێت ده‌یه‌وێت ته‌نانه‌ت بچوكترین شتێك، كه له ده‌قه‌كانیدا وه‌ك سینۆگرافیا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له ده‌رهێنانی ده‌قه‌كانیشدا هه‌مان ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان پێ بدرێته‌وه. هه‌م ده‌رهێنه‌ر توانای پێدانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بێت و هه‌م ئه‌كته‌ر بتوانێت به ته‌واوی له‌گه‌ڵ هه‌ر كام له‌و شتانه‌دا تێكه‌ڵ ببێت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جوڵه‌كانی ئهكتهردا سه‌رنج ده‌خرێته سه‌ر په‌نجه‌ره‌كان و كلۆڤ پاش سه‌یركردنی بۆ هام به‌ره‌و ڕوی په‌نجه‌ره‌كان ده‌ڕوات و به‌رده‌وام له‌و ماوه‌یه‌دا به ناجێگیری و نا ئارامی سه‌یری په‌نجه‌ره‌كان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ترسێك له سه‌یركردنی دیمه‌نی ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌كان پیشان بدات.
هاتن و چوونی به‌رده‌وامی كلۆڤ له نێوان هه‌ردوو په‌نجه‌ره‌كه‌دا و ته‌ماشا كردن و به‌رده‌وام قسه كردنی له باره‌ی ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه، پرسیار كردنی به‌رده‌وامی هام و ویستی ئاگاداربوونی له فه‌زای ئه‌ودیوی په‌نجه‌ره‌كه، پرسیار له باره‌ی ڕه‌نگ و چۆنێتی دونیا و هاتن یان نه‌هاتنی كه‌شتیوانه‌كان. ئه‌و بڕوایه تێكده‌شكێنێت كه كاره‌كته‌ره‌كان و فه‌زای گشتی شانۆییه‌كه له دونیای ده‌ره‌وه دابڕاو و دوورن، چونكه به‌رده‌وام كاره‌كته‌ره‌كان له گومان و دوودڵییهكدان به‌رامبه‌ر ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌كان وگفتوگۆی له باره‌وه ده‌كه‌ن.
بۆیه گه‌ر ترس و ڕاكردن بێت یان حه‌ز و به‌ره‌وپیر چوونیان بێت، كاره‌كته‌ره‌كان به‌رده‌وام شتێك ده‌یانبه‌ستێته‌وه به دونیای ده‌ره‌وه، چی ڕوده‌دات یان چی ده‌گوزه‌رێت تێیدا، ده‌یانه‌وێت لێی ئاگاداربن.
ئه‌وه‌ی له كۆتایی گه‌مه‌دا ده‌گوزه‌رێت زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران وه‌ك گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان ده‌سه‌ڵاتدار و بێ ده‌سه‌ڵاتدا وه‌سفی ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌م گه‌مه‌یه په‌رچه كرداری تێك‌شكان و شكستی كاره‌كته‌ره‌كانه كه به درێژایی ده‌قه‌كه به‌ریده‌كه‌وین، ده‌توانین له گفتوگۆ و شێوازی زمانی هه‌ر كام له كاره‌كته‌ره‌كان د‌رك به‌وه بكه‌ین. بیكێت زۆر ورد ئه‌م گه‌مه‌یه ده‌گوێزێته‌وه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ره‌كاندا، له زۆر شوێندا هام ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌سه‌لمێنێت به‌وه‌ی یارییه‌كی به‌رده‌وام به كلۆڤ ده‌كات له نێوان هه‌ردوو په‌نجه‌ره‌كاندا و به پرسیار كردنی به‌رده‌وام و هاتووچۆ پێكردنی خۆی و كورسییه‌كه‌ی به كلۆڤ بۆ لای هه‌ر كام له په‌نجه‌ره‌كان كه ده‌یه‌وێت، ئه‌و گه‌مه‌یه درێژه پێ ده‌دات.
هام: بمبه‌ره ژێر په‌نجه‌ره‌كه ده‌مه‌وێت هه‌ست بكه‌م ڕوناكی له ده‌موچاوم ده‌دات.
هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی هام به‌سه‌ر كلۆڤ و كاره‌كته‌ره‌كانی تر دا ده‌بینرێت به‌ڵام، تاكه شتێك كه هام لێی ده‌ترسێت ئه‌وه‌یه كه ده‌زانێت كلۆڤ توانایه‌كی جه‌سته‌یی له ئه‌و زیاتری هه‌یه. گومان ده‌كات له‌ناو ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی كه خۆی له‌گه‌ڵ كلۆڤ ده‌یكات. له به‌رامبه‌ردا كلۆڤ گه‌مه‌یه‌كی شاراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و بكات، گه‌ر بییه‌وێت له هاتوچۆی نێوان هه‌ردوو په‌نجه‌ره‌كان و له بار‌و دۆخی ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌كان درۆی له‌گه‌ڵ بكات و تۆڵه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی لێ بكاته‌وه كه به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه‌تی، ده‌شێ له‌هه‌ر كاتێكدا بێت ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت به پێچه‌وانه‌وه بیكات یان به پێچه‌وانه‌وه پێی بڵێت. بۆیه تێبینی ده‌كه‌ین كاتێك هام داوا له كلۆڤ ده‌كات كه په‌نجه‌ره‌كه بكاته‌وه سوێندی ده‌دات یان به توڕه‌یی و توندوتیژییه‌وه داوای كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ی لێده‌كات یان پرسیاری لێده‌كات و ده‌یه‌وێت ته‌نانه‌ت بچوكترین ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆی، له كاتێكدا دڵنیایه له‌وه‌ی كلۆڤ ده‌توانێت هه‌ر شتێك بكات به بێ ئاگاداری ئه‌و. گه‌ر بێ ئاگایی بێت یان نا كلۆڤ هه‌میشه گوێڕایهڵهو ئه‌وه‌ی هام ده‌یه‌وێت ده‌یكات، به‌ڵام ئاشكرا نییه ئاخۆ كلۆڤ ده‌یه‌وێت ئه‌و گه‌مه‌یه نه‌كات، یاخود كۆتایی به گه‌مه‌كه بهێنێت.
هام: سوێندم بۆ ده‌خۆیت كه په‌نجه‌ره‌كه‌ت كردۆته‌وه؟
كلۆڤ: ئا.
هام: چاكه، كه‌واته ده‌بێ ده‌ریا زۆر ئارام بێ؟ .. پێتده‌ڵێم ئایا ده‌ریا ئارامه؟
كلۆڤ: ئا.
جوڵه و هاتوچۆی به‌رده‌وامی كلۆڤ له نێوان هه‌دوو په‌نجه‌ره‌كه‌دا گوماناوی و پڕ ترسه وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی شتێك بێت، یان بییه‌وێت شتێك ڕوبدات، به پێچه‌وانه‌ی هام كه ترسی له ئێستا و ئه‌وه‌یه كه ئێستا به په‌نجه‌ره‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هام هه‌م نابینایه و هه‌م توانای ڕۆیشتنی نییه، به‌ڵام هه‌میشه له‌و گومانێكی قوڵدایه و ده‌یه‌وێت ئاگادار بێت له‌وه‌ی له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كان. ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌و گرێ و ئاڵۆزییه‌ی ناخی هام_ه له به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه كه شوێن و كاته زه‌مان و مه‌كان، ئه‌و دوو شته‌ی كه له ئاستیاندا ده‌سه‌ڵاتی له سفردایه و نه‌ك توانای كۆنترۆڵ كردن، به‌ڵكو توانای مامه‌ڵه كردنێكی گشتی وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی نییه. بۆیه ده‌توانین بڵێین هام به ته‌واوی دڵنیایه له‌وه‌ی له نێوان ئه‌و و په‌نجه‌ره‌كاندا جه‌نگێكی تر هه‌یه، كه به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك هام تیایدا دۆڕاوه و توانای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هیچ كام له ئه‌و شتانه‌ی نییه كه له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ده‌گوزه‌رێت وه‌ك چۆن توانای هه‌ست پێ كردنێكی ئاسایی و ته‌واویشی نییه به‌رامبه‌ریان.
كاره‌كته‌ره‌كان قسه له‌باره‌ی په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، بێگومان له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه سروشت هه‌یه، ژیان جه‌نجاڵی، با باران و ده‌ریا هتد.. هه‌یه. قسه له‌باره‌ی په‌نجه‌ره‌كانه‌وه له نێوان ئه‌و گفتوگۆ و مشتومڕه قهرهباڵغانهدایه كه كاره‌كته‌ره‌كان هه‌یانه له باره‌ی ڕابردوو، ئێستا و داهاتووی ژیانیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها قسه و گفتوگۆ كردن نییه له‌باره‌ی په‌نجه‌ره‌كان و ئه‌ودیوی په‌نجه‌ره‌كان، به‌ڵكو هه‌ر كام له ئه‌كته‌ره‌كان ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر هه‌یه‌تی و به‌رپای ده‌كات، تێكه‌ڵی ده‌كات له‌گه‌ڵ بچوكترین شتێكی بێ گیانی وه‌ك په‌نجه‌ره‌كان. له‌م ڕێگه‌یه‌وه بیكێت به ته‌واوی فۆكس ده‌خاته سه‌ر بچوكبوونه‌وه وناچیز بوونی هه‌موو شتێكی ژیان له په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه‌یی، جۆرێك له كاره‌كته‌ر دروست ده‌كات تێكشكاو و ئاڵۆز و پڕ له ترس و گومان كه جه‌نگی بێ مانایی ژیانیان به جۆرێكه، ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی میتاڵێكی چوارگۆشه یان لاكێشه. به‌ڵام ئایا جه‌نگه‌كه له‌نێوان هام و كلۆڤ ته‌نها په‌نجه‌ره‌كه‌یه یاخود ئه‌و سروشته‌یه كه ئینسان خۆی به تێكهه‌ڵكێشی ده‌زانێت و هه‌میشه ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆی یاخود لێی ده‌ربچێت، یان ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه له‌گه‌ڵ خودی كات و شوێندایه و ویستی ئینسانه بۆ ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی.
له باره‌ی هه‌ردوو په‌نجه‌ره‌كه‌وه هاوكێشه‌كان له نێوان دوو كارهكتهردان، بێگومان ڕێكه‌وت بێت یان نا، باس له ناوه‌ڕۆكی بوونی پهنجهرهكانه. به‌رامبه‌ر یه‌ك و سه‌ربه‌ره‌و خوار هه‌ر یه‌ك به‌ره‌و ڕوی به‌شێك له ده‌ره‌وه و هه‌ر یه‌ك له سوچێك دا. به‌ركه‌وتنی هه‌ر كام له كاره‌كته‌ره‌كان جیاوازه، به‌ڵام به‌ركه‌وتنه‌كه هه‌رچۆنێك بێت و له هه‌ر ئاستێكدا خۆی بگرێت، ویستی نوسه‌ره بۆ ئاماژه كردن به كه‌ڵكه‌ڵه‌ی به‌رده‌وامیی مرۆڤ له باوه‌ش كردن به‌سروشتدا یان ڕاكردن لێی، گشتاندنی ته‌واو نییه، به‌ڵام هه‌میشه كه‌سێك ده‌ڕواته‌وه بهرهوشتهكانی ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌كان باران، ده‌ریا، با ده‌نگ و بۆن. و كه‌سێكیش لێیان ته‌ری ده‌بێت.
بێگومان بوونی هه‌ر چوارگۆشه یان هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌كی تری ناو به‌تاڵ كه نووسه‌ر ناوی ده‌نێت په‌نجه‌ره، به‌رده‌وام بۆ خوێنه‌ر و بینه‌ر كهشفكهری ده‌رون و تایبه‌تمه‌ندی شێوازی ژیانی كاره‌كته‌ره‌كانه، له‌باره‌ی ژیان و تاریكی و ڕوناكیی ناوه‌وه‌یان، و به‌شێكی زۆری ئه‌و ئیشه‌ی نوسه‌ری ده‌ق له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌دا كردوویه‌تی، دروستكردنی ڕۆحییه‌تێكی زیندووه بۆخاتری نه‌مردنی ده‌ق و پاشانیش نمایشه‌كه‌ی. ئه‌مانه به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه هه‌موو یه‌كێك له ئێمه ته‌واو له‌وه‌داین ده‌بێت په‌نجه‌ره‌كه بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆین به‌ره‌و ده‌نگی ده‌ره‌وه یان نهیكهینهوه و خۆمان له‌و سروشته مه‌زنه بشاریینهوه، ده‌كرێت گه‌ر په‌نجه‌ره‌كه بكه‌ینه‌وه سروشت ده‌ستمان به‌سه‌ردا بگرێت و گه‌ر دایبخه‌ین سروشتمان داگیركردبێت؟؟. چونكه په‌نجه‌ره‌كان له‌م ده‌قه‌دا ته‌نها په‌نجه‌ره نین به‌ڵكو لێكه‌وته و پاشگر و پێشگری ژیانی كارهكتهرهكانن. ڕه‌نگه به درێژایی ده‌قه‌كه، گفتۆكان سه‌باره‌ت به په‌نجه‌ره‌كان ساده ترینبن به‌ڵام زۆر بنجین و زۆر له ناو ئینساندان. كه ئه‌مانه زۆر وردبینی نوسهرهكانه له ناو دیواره‌كانه‌وه شتێكی گه‌وره‌ی ڕۆحی ئینسان ده‌خوڵقێنن. به‌ده‌ر له‌هه‌موو مانا‌و ده‌لاله‌تێك، بوونی په‌نجه‌ره‌كان له ده‌قه‌كاندا دروستكه‌ری وێنه‌یه‌كی نزیك له ئه‌بستراكت و سوریالییه كه خزمه‌ت به سینۆگرافیای ده‌قه‌كه ده‌كات. هه‌میشه سینۆگرافیای ئه‌و ده‌قانه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك یان چه‌ند پهنجهرهیهكییان تێدایه، ڕێگه بۆ زیندووتر كردن و فراوانتر كردنی ده‌ق ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاره‌كته‌ر ده‌ست بڵاو ده‌كه‌ن له جوڵه و گفتوگۆكانیاندا شێوازێكیان هه‌بێت، چاوی بینه‌ر ماندوو نه‌كات و هه‌میشه گومانێك لای بینه‌ر دروست بكات سه‌باره‌ت به ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌كه و ئه‌وه‌ی لێی ده‌گوزه‌رێت.
ن/ شیڤان شێرزاد
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.