Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:22

بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیادنەبوونی نرخ بڕی بەرهەمە هاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن

بەمەرجەكانی ڤێتەرنەری و تەندروستی بەرهەمەكان هاوردە دەكرێت
کوردستان TV
100%

بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری دەكرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەكانی ڤێتەرنەری و تەندروستی بەرهەمەكان هاوردە دەكرێت. 

لە دیوانی قائیمقامیەت، لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، هەروەها بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمی پەلەوەر لەسەر هاوڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرهەمی هاوردەكراو داوە بۆ مانگی 1 (كانونی دووەم).

رزگار حمد ئاماژەی بەوەش كرد: بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی یەكدا هاوردە دەكرێن بریتی یە لە300 تۆن مریشكی بەستوو 500 تۆن ماسی، 500 تۆن گۆشتی سور لەگەڵ 700 سەرئاژەڵی زیندوو  . 


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.