Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:30

ڕۆیته‌رز: به‌ده‌یان کارمه‌ندی ئه‌مه‌ریکی کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی به‌سڕه‌ جێده‌هێڵن

دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس
كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی به‌سڕه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا نه‌وتیییه‌ بیانییه‌كان به‌ ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند ده‌یان كارمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی كه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی به‌سڕه‌ كارده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ عێراق به‌جێده‌هێڵن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق داوای له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ست به‌جێ و به‌ په‌له‌ عێراق جێبهێڵن. 

ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس دێت. 

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ری نه‌بووه‌ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.