بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، لە خانەوادەی ئیبراهیم حاجی حەمەسەعید
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان(ئیبراهیم حاجی حەمەسەعید)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەزانین.
داوا لە یەزدانی مەزن دەكەین، دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
2ـی1ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.